سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنجیر بۆ تەندروستی


خەندان لایف

هەنجیر جگە لەوەی کە تامێکی شیرین و خۆشی هەەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی بەدەستهینانی کالسیۆم، ڤیتامین A، C، K، مەگنسیۆم، زینک، و ئاسنە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سودەکان بۆ تەندروستی بریتین لە.

یەکەم: ھەنجیر دەشێت له‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، مه‌مک و قۆڵۆن بتپارێزێت.

دوەم: کۆلیسترۆڵی خراپ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌.

سێیەم: به‌ هۆی بونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و 6 له‌ هه‌نجیردا، یارمه‌تیده‌ری دابه‌زاندنی فشاری سه‌ر دڵە.

چوارەم: ڕۆژانە 3 هه‌نجیر بخۆ، ماندوێتیت ناهێڵێت و توانای مشێکت به‌هێز ده‌کات و کێشه‌ی که‌م خوێنیش چاره‌سه‌ر ده‌کات.

پێنجەم: چاره‌سه‌ری قه‌بزبونی به‌رده‌وام ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌یانی و ئێواران ته‌نیا دو دانه‌ هه‌نجیر بخۆیت، ئه‌و کێشه‌یه‌ش بونی نامێنێت.

شەشەم: هه‌نجیری هاڕاو به‌ پاککه‌ره‌وه‌ی نایابی پێست داده‌نرێت و باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ زیپکه‌ی تایبه‌تی لاوان.

حەوتەم: ھەنجیر دەتوانێت چارەسەری لاوازی سێكسی لەھەردو ڕەگەزدا بکات.

هەشتەم: بەهۆی ئەو ڤیتامینانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەبێتەهۆی شێدارکدنەوەو بەهێزبونی قژ، رێگرە لە هەڵوەرینی قژ.

نۆیەم: هەندێک کەس پییان وایە هەنجیر کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەڵام بەپێی توێژنەوەیەک کە لە ساڵی 2016 کراوە هەنجیر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی توشبوی شەکرەن.

دەیەم: تویژینەوەیەک لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجامدرا ئەوەی سەلماند کە خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.

یانزەیەم: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک.

ئه‌م بابه‌ته 63533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP