لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 28ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم چەند رۆژە کارەکانت فەرمۆش مەکە و زیاتر گرنگی پێ بدە، ئێستا کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی تواناکانت دەربخەیت، هاورێی نوێ دەناسیت و بە کەسانی دیکە ئاشنا دەبیت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، رۆژانە گرنگی بە خۆراکە کەم چەوریەکان بدە.

گا 20\4 - 20\5
تواناکت پەرەدەسێنن و ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەیت، خۆشەویستەکەت بە تەواوی هۆگرت بوە و دەیەوێت پەیوەندیەکەتان بەرەو بەهێزی بڕوات، رێگەمەدە ناکۆکی بێتە نێوانتانەوە، تەندروستیت زۆرباشە، ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرت هەیە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانت.

دوانە 21\5 - 20\6
هاورێکانت پرۆژەیەکی نوێ دەهێننە بەردەمت بۆ ئەوەی پێکەوە ئەنجامی بدەن، پێشتر هەرگیز ئەو کارەت تاقینەکردوەتەوە، ئەمەش دەبێت بە ئەزمونێکی نوێ بۆت، خۆشەویستەکەت نیگەران بوە دەربارەی پەیوەندیەکەتان و بەپێی پێویست گرنگی پێنادەیت، هەوڵبدە کات بۆ پەیوەندیەکەتان تەرخان بکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم روداوانەی ئەم چەند رۆژە رویاندا کاریگەری لەسەر دەرونت کردوە و ماندو بویتە، لەلایەنی پیشەییەوە  کارەکانت بەرزدەنرخێندرێت و شانازی بۆخۆتەوە دەکەیت، ئەگەر پەیوەندی خێزانیت باش نیە هەوڵبدە پەیوەندیەکەتان بەهێزتر بکەیت، چونکە لە کۆتاییدا ئەو کەسانەی لەگەڵت دەمێننەوە خیزانەکەتن.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت دەبێت لەرێگەی گفتوگۆوە هەستەکانت دەرببڕیت، لەگەڵ کەسێکی نوێدا یەکتر دەناسن و هاوڕێیەتی دروست دەبێت لە نێوانتان، هەوڵبدە بەباشی بیناسیت و پاشان متمانەی پێبکە، بۆ ئەوەی دواتر روبەروی کێشە نەبیتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
بە وریایی مامەڵە بکەو بە زویی بڕیار مەدە لەگەڵ کەسانی چواردەورت لە پیشەکەتدا، هەبونی خۆشەویستی زۆر لە نیوان تۆ و خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەدنیەکەتان سەرکەوتو بێت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ جیبەجێکردنی پرۆژەکانت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەم چەند رۆژە کار و ئەرکێکی زۆر لەسەر شانتە، پێویست دەکات پشو وەربگریت و ئارام بیتەوە، هێندە لە رابردوی خۆشەویستەکەت مەکۆڵەرەوە و زیاتر گرنگی بە داهاتوتان بدەن، تەندروستیت فەرامۆش مەکەو گرنگی بەلایەتی دەرونی و جەستەییت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو خەونە ماوەیەکی زۆرە هەتە لە داهاتویەکی نزیکدا دێتە دی تەنها کەمێک ماندوبونی زیاتری دەوێت، بیرۆکەکانت بەسودن بۆ کەسانی چواردەورت و سودت لێ دەبینن، هەوڵبدە بە پێی پیویست هاوکاریان بکە، ئەمرۆ هەمو کارەکانت تەواو نابن و بەشیکی دەمێنیتەوە بۆدواتر.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەن بەرپرسی کارەکەتەوە ستایش دەکرێیت بەهۆی هەوڵ و ماندوبونەکانتەوە، وریای ئەو کەسانەبە کە دەیانەویت پەیوەندی و تۆ و خۆشەویستەکەت تێکبدەن، بەردەوام پشتوانی خۆشەویستەکەت بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەو بیرۆکانی کە دێن بە میشکتدا دەکرێت لە کارەکەت جێبەجێیان بکەیت، بۆ ئەوەی لە خزمەتی دەزگاکەت بەکاری بهێنیت، بەهۆی کەسانی چواردەورتەوە ژیانی تاکە کەسی خۆتت فەرامۆش کردوە، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ هەندێک شت رودەدات کە دەبێتە هۆی زیادکردنی تواناکانت، پێویستە سود لە ئەزموی کەسانی دیکە وەربگریت بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، شەرمێکی زۆر لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەیە، پێویست ناکات بەو شێوەیە بن و گرنگە باس لەراستیەکان ژیانتان بکەن بۆ ئەوەی بەباشی بەیەکتر ئاشنا ببن.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەهۆی ئەو هەڵانەی ئەنجامت داون توشی خەمباری دەبیت، بەڵام پێویست ناکات هێندە نیگەران بیت بۆی، وەکو ئەزمون لەهەڵەکانت بڕوانە و ئەوەت لەبیربێت کە هەمو کەس هەلە دەکات، هەوڵبدە کاتەکانت لە کارو پرۆژەی نوێدا بەکاربهێنیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55626 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP