دوربکەوە لە هەڵبژاردنی ئەم رەنگانە بۆ ژوری نوستن

خەندان لایف

بێگومان ژوری نوستن بۆ حەوانەوەو پشو وەرگرتنە، بۆیە پێویستە ئەو رەنگانەی هەڵیدەبژێریت زیاتر رەنگە ساردەکان بن، بۆ ئەوەی ئارامی بە دەرونتان ببەخشێت، ماڵپەری ounousa هەندێک رەنگی بڵاوکردوەتەوە کە پیوستە لێیدوربکەویتەوە و لەژوری نوستنەکەت بەکاری نەهێنیت.

رەنگی سور
دەبێتە هۆی توڕەبون و سترێس.

رەنگی ئاڵتونی
رێگرە لەوەی پشوبەدەرونت بدات و ئارامیت پێنابەخشێت.

رەنگی پرتەقاڵی
وات لێدەکات هەست بە بونی سترێس و توڕەیی بکەیت.

رەنگی مۆر
نائارمیت پێدەبەخشێت و توشی کەم خەویت دەکات.

رەنگی رەساسی
رەنگە هەست بکەیت رەنگیکی گونجاوە بۆ ژوری نوستنەکەت بەلام پێویستە لێی دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت و توشی کەم خەوی نەبیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 14590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP