هاوکار غوبار نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هاوکار غوبار بە یەکەمینجار کلیپێکی نویی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هاوکار غوبار" یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "ساڵیانی ساڵە"، لەلایەن هونەرمەندی ناسراو "ئاریاس جەڤان"ەوە تێکست و ئاوازەکەی بۆ دانراوە، خانمە مۆدێل "هەنسک" لە کلیپەکەدا بەشدارە، لەلایەن "سیامەک" کاری دەرهینانی بۆ ئەنجامدراوە.

هاوکاری غوبار دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی دەڵێت "ئەم بەرهەمە زۆر خۆشەویستە لەلام چونکە یەکەمین بەرهەمی منە، لەروحی خۆمەوە زۆر نزیکە"

هاوکار غوبار یەکیکە لە هونەرمەندە نوێیەکان لەناو هونەری کوردیدا، یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 4536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP