لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 27ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم چەند رۆژە کار لەسەر کۆکردنەوە یادگاریەکانی رابردوت دەکەیت، بەڵام باشترە هێندە لە رابردوتدا نەژیت، ئەو شتەی ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەیت ئەمرۆ بەدەستی دەهێنیت، شەرم مەکە لەداواکردنی هاوکاری لە هاوپیشەکانت.

گا 20\4 - 20\5
کەسە نزیکەکانت هێندە متمانە پێکراو نین کە نهێنی ژیانی خۆتیان بۆ باس بکەیت، وریابە لەوەی چی دەڵێیت و بە کێی دەڵێیت، ئەم چەند رۆژە کێشەی خێزانیت هەبوە، پێویستە تۆ دەتسپێشخەری بکەیت و کێشەکان چارەسەر بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
زۆری کارەکانت بەرەو ماندوبونی بردویت، پێویستت بەوە هەیە چەند رۆژێک پشو وەربگریت و لە کارەکانت دور بکەویتەوە، لەروی کۆمەلایەتیەوە پەیوەندیەکانت بەرەو بەهێزی دەڕۆن، هەوڵبدە پارێزگاری لەو پەیوەندیانە بکەیت و بە پتەوی بیانهێڵیتەوە، دوربکەوە لەو سترێسە زۆرەی کە هەستی پێ دەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ کاتێکی زۆر لەناو پیشەکەت دەبیت، پێویستە سەرنجت زیاتر بێت لەسەر کەسانی دەوروبەرت و وریای مامەڵەکردنت بیت لەگەڵیان، لە کۆتایی رۆژەکەت ماندو دەبیت و پێویستت بەوە هەیە هەندێک پشو وەربگریت، گوێگرتن لە میوزیکێکی ئارام بیرۆکەیەی باشە بۆ حەوانەوە.

شێر 23\7 - 22\8
لەروی مادیەوە پێویست دەکات ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانت بیت و شتی بێسود نەکڕیت، کات بۆ پرۆژەکانت تەرخان بکە و گرنگی پێبدە، ئەم چەند رۆژە هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت بەو شێوەیە نیە کە تۆ دەتەوێت، هەوڵبدە لە رێگەی گفتوگۆوە تێیبگەیەنیت کە تۆ دەتەوێت ئەو چۆن بێت.

فەریک 23\8 - 22\9
میوانێکی چاوەڕوان نەکراوت دێت، هەست بە توڕەیی و نائارمی دەکات، تۆ هەوڵبدە بە پێی ئەزمونی خۆت گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت و ئارامی بکەیتەوە، بەو شێوەیە تەنانەت تۆش هەست بە ئارامی دەکەیت، رۆژانە گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە و تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
نامەیەکی گرنگت پێدەگات لە خۆشەویستەکەتەوە و بڕیار لەسەر داهاتوتان دەدەن، پەیوەندیەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت پتەوتر بکە، لەبیری مەکە کە ئامانجت چیەو بۆ چ شتێک هەوڵ دەدەیت، رێگە مەدە سەرقاڵیت کار لە پەیوەندیە سۆزداریەکانت بکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت و هەوڵی بەدەستهینانی پلەی بەرزتر بدە، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە دەگەیتە بەرزترین ئاست، ژوانیکی رۆمانسی دەبەستیت و لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، رۆژانە لە خۆراکە چەورەکان دوربکەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
پەلەکردن لەکارەکەت دەرئەنجامی باشی لی ناکەوێتەوە و بە هێمنی هەنگاوەکانت بنێ، گفتوگۆکردن کلیلی چارەسەری کێشەکانە، بێگومان ئاسان نابێت دڵی ئەو کەسە بەدەست بهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە خۆشت دەوێت، بەڵام بێهیوا مەبە و هەمو هەوڵێکی خۆت بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
هەندێک راستی هەیە کە لێت شاردراوەتەوە، بەلام باشترە کە نەیزانیت، بۆیە هەوڵی زانینی نهێنیەکان مەدە، بە پێی تێپەرینی کات هەمو شتێک رون دەبێتەوە، هێندە چاوت لەسەر کاری کەسانی چواردەورت نەبێت، باشترە سەرقاڵی ژیانی رۆژانەی خۆت بیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی لەسەر شانتە دەتوانیت بە بەم چەند رۆژەدا بە باشی جیبەجێیان بکەیت،پێویست ناکات نیگەران بیت دەربارەی پەیوەندیەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، پێویست دەکات بە راستگۆیانە لەگەلی بدوێیت، ئەم چەند رۆژە ماندو دەبیت بەڵام رێگە مەدە ماندوێتی ئامانجەکەت لەبیر بەرێتەوە

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەدوای رێگایەکی دیکەدا بگەڕی کە تواناکانی خۆت دەربخەیت، کارەکانت بە باشی دەڕۆن، بەڵام وریابە لەوەی جڵەویان لەدەست نەدەیت، هەوڵبدە لە رۆتینی رۆژانە دوربکەویتەوە، هەوڵی بەشداریکردنی چەند چالاکیەکی جیاواز بدە، زۆر بیرکرنەوە ئەنجامی باشی لی ناکەویتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 37143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP