رێنمایی بۆ ئەو دایکانەی منداڵەکانیان دوانەن

خەندان لایف

کاتێک دەبیت بە خاوەنی منداڵی دوانە، واتە هەمو شتەکان خۆشەویستی، ماندوبون، گرنگیپێدان دەبن بە دوان، منداڵی دوانە جوانترینی ناو خێزانە، لەگەڵ ئەوەشدا دایکان و باوکان زۆر ماندودەبن تا ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی تەندروست گەورەیان بکەن، پێویستە دایکان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن.

یەکەم: پێش هەمو شتیک دەبێت ئەوە بزانیت کە منداڵەکانت یەک کەس نین، دوکەسی جیاوازن و خاوەن کەسایەتی جیاوازن، بۆیە بە یەک شێواز مامەڵە لەگەڵ هەردوکیان مەکە، هەریەکێکیان بە پێی کەسایەتی خۆی رەفتاری لەگەڵ بکە.

دوەم: مەرجنیە هەمیشە جلوبەرگی هاوشێوەیان بۆ بپۆشیت، ئاساییە بۆ هەندێک بۆنەی تایبەت بەو شێوەیە جلوبەرگیان بۆ لەبەر بکەیت، بەلام پێویست ناکات هەمیشە بەو شێوەیە بن، زیاتر گرنگی بدە بەو جلوبەرگانەی پێوەی ئاسودەن.

سێیەم: هەرگیز بە یەکتری بەراوردیان مەکە، یەکێک لەو هەڵانەی کە دایکان و باوکان دەیکەن ئەوەیە کە منداڵەکانیان بە یەکتری بەراورد دەکەن، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە هەریەکێکیان خاوەن کەسایەتی، زیرەکی، هەڵسوکەوتی جیاوازن، مامەڵەکردنیان بەو شێوازە وایان لێدەکات هەست بە شکانەوە بکەن و رق لە نێوانیان دروست ببێت.

چوارەم: هەرگیز جیاوازی لە نێوانیان مەکە، کاتێک یەکێکیان رەفتارەکانی بەخواستی تۆ نیە، هەوڵبدە بۆی راست بکەیتەوە بێ ئەوەی جیاوازی لەنیوانیان بکەیت و یەکێکیانت زیاتر خۆشبوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 7151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP