شێوازی ئامادەکردنی شەکرلەمەی بە فستق


خەندان لايف

پێداویستییەکان:
300 گرام فستق
400 گرام شەکری بۆدرە
600 گرام ئارد
500 گرام کەرە

شێوازی ئامادەکردنی:
- کەرە و شەکرەکە بە باشی تێکەڵ بكە، پاشان ئارد و فستقەکەی بۆ زیاد بکە و بە باشی بیشێلە.
- بۆ ماوەی یەک رۆژ ھەویرەکە ھەڵبگرە.
- بۆ رۆژی دواتر ھەویرەکە بە شێوەیەکی خڕ خڕ بە قەد ناو لەپی دەست بیبڕە، پاشان کەمێک پانی بکەرەوەو بیانکەرە سەر سینییەک.
- لە پلەی گەرمی 200 پلە لەناو فڕن بیبرژێنە.
- کە لە ناو فڕن ھاتە دەرەوە پێویستە دەستی لێنەدەیت تا سارد دبێتەوە بۆ ئەوەی ورد نەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 7616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP