ئەو هۆکارانەی زیپكە خراپتر دەکەن


خەندان لایف

زیپکە یەکێکە لەو کێشانەی کە روبەروی خانمان و پیاوان دەبێتەوە، زۆرجار بارودۆخی دەرونی کەسەکە ناجێگیردەکات، چەند هۆارێک هەیە کە دەبنە هۆی خراپتربونی زیپکەو پێویست دەکات، ماڵپەری medicinenet هۆکارەکانی خستوەتەڕو.

یەکەم: هۆڕمۆنەکان
لەکاتی باڵغبون هۆڕمۆنی ئەندرۆجین لە جەستەی خانمان و پیاوان زیاددەکات، ئەمەش وادەکات چەورییە رژێنەکان گەورەتربن و چەوری زیاتر دروستبکەن، کە دەبێتەهۆی زیپکە.

دوەم: دەرمان
هەندێ جۆری دەرمان، بەتایبەت ستیڕۆیدەکان و ئەندرۆجینەکان زیپکە خراپتر دەکەن.

سێیەم: خۆراک
توێژینەوەکان دەریانخستوە کە هەندێک جۆری خۆراک بەتایبەت شیرەمەنییەکان و ئەوانەی بە کاربۆهایدراتەکان دەوڵەمەندن وەک نان، شیر، شوکولاتە زیپکە خراپتر دەکەن.

چوارەم: فشاری دەرونی
ئەمەش هۆکارێكە بۆ خراپتربونی زیپکە.

پێنجەم: ناخاوێنی
دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە، بە تایبەتی ناخاوینی دەستەکان، یان بەرگی سەرین، چونکە بەرکەوتنی بەردەوامیان بە روخسارەوە هەیە، بەڵام ئارەقکردنەوە نابێتە هۆی دروستبون و خراپتربونی زیپکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP