عەدنان کەریم وەکو هاوخەمیەک بۆ بڕیاری شەهید ئاسۆ کۆنسێرتەکەی دوادەخات

خەندان لایف

"عەدنان کەریم" وەکو هاوخەمیەک بۆ "بڕیاری شەهید ئاسۆ" بڕیاری دواخستنی کۆنسێرتەکەی شاری کەرکوکی دا.

هونەرمەند و گۆرانیبێژ "عەدنان کەریم" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی "بڕیاری شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی" دەربری و دەڵێت، "ئەو دڵە میهرەبان و پڕلەخۆشەویستیەت لەتاو شەهید بونی باوکە قارەمانەکەت لەلێدان کەوت، غەم و پەژارەو سوێیەکی بێ ئەندازەت خسەنێودڵمانەوە، ئەمشەو فرمێسک وەک رێژنە باران میوانی چاوم بو".

هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بڕیاری شەهید ئاسۆکرد و رایگەیاند وەکو هاوخەمیەک بۆ کۆچی دوایی "بڕیار" کۆنسێرتەکەی شاری کەرکوک بۆ کاتیکی نادیار دوادەخات.

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى دیکە شەهیدبو، دوای ئەوەی بڕیار هەواڵی شەهیدبونی باوکی بیستوە شەکرەکەی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەتەوە، دوای مانەوەی چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 9904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP