لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ چانسی نوی دێتە بەردەمت و بەرەو گۆرانکاری هەنگاو دەنێیت، بیری چەند هاورێیەک دەکەیت کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لێت دورکەوتونەتەوە، باشترە پەیوەندیان پێوە بکەیت و لەتەندروستیان ئاگادار بیتەوە، کیشەکان بەقورسی وەرمەگرەو چاوەرێی دەرفەتی گونجاو بکە بۆ چارەسەرکردنیان.

گا 20\4 - 20\5
ئەم چەند رۆژە زۆر نیگەران بویتە دەربارەی ئو روداوانەی رویانداوە، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر دەرونت و نائارام بویتە، هەوڵبدە چەند کاتێک لەگەڵ خۆشەویستانت بەسەربەریت لەپێناو ئاسودەبونی لایەنی دەرونیت.

دوانە 21\5 - 20\6
خۆشەویستەکەت لێت نیگەران بوە و پێی وایە فەرامۆشت کردوە، پێویستە زیاتر گرنگی پێبدەیت و خۆشەویستی خۆتی بۆ دوبارە بکەیتەوە، هەندێک روداوی ئەم دواییە ناڕونن لات، بۆیە پێویستە بە وریایی مامەڵە بکەیت و هەوڵبدەیت لێیان تێبگەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم بەیانیە بەهۆی سەرمابونتەوە کەمێک هەست بە گرژی ماسولکەکان دەکەیت، پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، ناکۆکیت لەگەڵ هاوپیشەکانت دەرئەنجامی باشی لی ناکەوێتەوە، هەوڵبدە هاوکاریان بیت لە بەڕێوەبردنی کارەکانیاندا.

شێر 23\7 - 22\8
ئێستا کاتێکی گونجاونیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت، ناکۆکیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە زویی کۆتایی دێت، نیگەران مەبە دەربارەی لایەنی سۆزدارریت، رۆژانە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە و وەرزش کردن یارمەتیدەرە بۆ ئارامی دەرونیت.

فەریک 23\8 - 22\9

ئەمڕۆ وەکو ئەوە وایە هەمو دەرگاکان بەڕوتدا داخرابن، شتەکان بەو شێوە نین کە تۆ دەتەوێت، هۆکارەکەی فەرامۆشکردنی کارەکانتە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دواتخستون، هەوڵبدە لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بە جدی و وردتر ئەنجام بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ هەندیک هەواڵی خۆشت پێدەگات، وات لێدەکات بەرەو تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ هەنگاو بنێیت، رەنگە کەمێک قورس بێت هەمو کارەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت، بەڵام لە کۆتاییدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، رۆژانە خواردنەوەی شلەمەنی فەرامۆش مەکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێویستە هەمو هەوڵێکت بدەیت و تواناکانی خۆت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی لای هاوپیشەکانت خۆت بسەلمێنیت، ئەم چەند رۆژ شتەکان بەو شیوەیە دەڕۆن کە تۆ پلانت بۆیان داناوە، هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەل خێزانەکەت بەسەر بەریت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ زۆرینەی کاتەکانت بە تەنها بەسەر دەبەیت، هەوڵبدە چێژ لە هەمو ساتێکی وەربگرە، باشترە لە ماڵەوە بمێنیتەوە لەپێناو ئاسودەیی دەرونت، خۆت سەرقاڵ مەکە بە بیرکردنەوە لە رابردو، هەوڵبدە وەکو ئەزمون لە داهاتو بەکاریان بهێنیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هاوپیشەکانت بەردەوام چاودێری کارەکانت دەکەن، بۆیە وریابە لە ئەنجامدانی کارەکانت، پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بکەو لە هەمو باردودۆخێکدا بونی خۆتی بۆ بسەلمێنە، کاتی زیاتر لەگەڵ بۆ خۆت تەرخان بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەندێک نیگەران دەبیت بەرامبەر ئەو رەفتارانەی چواردەورەکەت، بەڵام هەوڵبدە بیری لێنەکەیتەوە و کاتی خۆت بە نیگەرانیەوە مەکوژە، غیرە پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت لەناودەبات بۆیە بەبێ هیچ بەڵگەیەک بە خراپە دەربارەی خۆشەویستەەت بیرمەکەرەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پێویستە پەیوەندیەکانت پتەو بکەیت لەپێناو ئەوەی ئەنجام و بەرهەمێکی باش هەبێت، هەمو ئەو کێشە و ناکۆکیانەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت واتلێدەکات باشتر بیر بکەیتەوە، گرنگی بە کارەکانی خۆت بدە و تەداخولی کاری کەسانی دیکە مەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 51484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP