بەکارهێنانی ئامێری تەکنەلۆجی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو منداڵ زیرەکتر دەکات


خەندان لایف

ماڵپەڕی thelancet ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر منداڵانی تەمەن 9 بۆ 11 ساڵ ڕۆژانە بۆ کەمتر لە 2 کاتژمێر ئامێرە تەکنەلۆجیەکان بەکاربهێنن توانای مێشکیان باشتر دەبێت.

هەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە، کە لەسەر چوار هەزار و 500 منداڵ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئەو منداڵانەی کە بۆ ماوەیەکی کەم و دیاریکراو رۆژانە یارییە ڤیدیۆییەکانیان کردوە یاخود تەماشای تەلەفزیۆنیان کردوە، لە تاقیکردنەوەی زیرەکی و توانای عەقڵی ئەنجامی باشتریان بەدەستهێناوە، بەرامبەر بە منداڵانی تر.

لە هەمانکاتدا چەندین توێژینەوەی تر ئاماژە بەوەدەکەن، بەکارهێنانی زۆری ئامێرە تەکنەلۆژییەکان کاریگەری خراپ دەخاتە سەر لایەنی دەرونی مرۆڤ بۆیە نابێت بۆ ماوەی زیاتر لە 2 کاتژمێر بەکاربهێندرێت.

ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP