وێنەکانی جیهان هاشم لە مزگەوت دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و روبەڕوی رەخنە بوەوە

خەندان لایف

بڵاوبونەوەی وێنەکانی جیهان هاشم لە مزگەوتی "نیدای ئیسلام" دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بوە هۆی توڕە بونی دیوانی وەقفی سونی عێراقی.

دوای ئەوەی خانمە مۆدێل و مەیک ئەپ ئارتیست "جیهان هاشم" نوێترین وێنەی خۆی لە ناو مزگەوتی "نیدای ئیسلام" لە شاری بەغداد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

دوابەدوای بڵاوبونەوەی وینەکانی "جیهان هاشم" بوە هۆی توڕەبونی دیوانی وەقفی سونی عێراقی، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە رەخنەیان لە جیهان گرت و دەڵێن "مزگەوتەکان شوێنی خودا پەرستنن نەک شوینی خۆنمایشکردن".

جیهان رونکردنەوەی دەربارەی وێنەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد کە ئەو هەمو ئاینەکانی خۆشدەویت و رێزیان لیدەکرێت، مەبەستی ئەو لە بڵاوکردنەوەی وێنەکان تەنها ئەوەبوە کە دیمەنە جوانەکان نیشانی خەڵکی بدات.

جیهان هاشم لەدایکبووی ساڵی 1989 خەڵکی خانەقینە، لە دوای بڵاوکردنەوەی هەندێک گرتە ڤیدیۆی جوانکاری لە تۆری کۆمەڵایەتی توانی لە ماوەیەکی کەمدا هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، لە ئێستا خاوەنی 1 ملیۆن و 900 هەزار فۆلۆوەرسە.

 

ئه‌م بابه‌ته 117204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP