ئەو مادانەی نابێت لە دەستشۆری ماڵەکەتەوە فڕێبدرێت

خەندان لایف

رەنگە رۆژانە هەندێک ماددەی کیمیای یان خۆراکی لە دەستشۆر یان سینکی ماڵەکەتەوە فڕێبدەیت بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بیت کە ئەم مادانە زیانی هەیە بۆ ژینگەی سروشتی، هەروەها دەبێتە هۆی گرتنی بۆڕی ماڵەکەت، بۆیە باشترە لە زەرفیکی نایلۆندا فڕێبدرێت.

یەکەم: هەمو جۆرەکانی زەیت، چەوری 
بە گشتی لە %50 گیرانی بۆری بەهۆی چەوریەوەیە، پێویستە لەکاتی فرێدانی چەوری و زەیت بە جیا بیەیتە ناو نایلۆنەوە پاشان فرێبدرێت.

دوەم: پاکەرەوەکان
مادەی کیمیایی زۆر قورسیان تێدایە بەمەبەستی لەناوبردنی بەکتریا، هەربۆیە ئەو مادە کیمیاییانە دەبە هۆی گرتنی بۆری و هەروەها پیسبونی ژینگە بۆە پێش ئەوەی بیر لە فرێدانی بکەیتەوە بیر لەوە بکەرەوە کە دواتر ئەو مادە کیمیاییانە هەر لە خاکەکەتدا دەمێنێتەوە.

سێیەم: رەنگ و بۆیە
بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە وێنەکێش و هونەرمەندن، بۆیەکە ئاوی بێت یان زەیتی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی.

چوارەم: پاشماوە (بن)ی قاوە
لەگەڵ ئەوەی زۆر کەمە بەلام کیشەی گەورە دروست دەکات لە چێشتخانەکەتدا، بە هەمان شیوەی زەیت کاریگەری هەیە لەسەر گرتنی بۆڕی.

پێنجەم: هەمو جۆرەکانی دەرمان
حەپ بێت یان شروب دەبێتە هۆگرتنی بۆڕی، لەگەڵ ئەوەشدا ژینگە پیس دەکەن، بۆیە هەرگیز لە دەستشۆری ماڵەکەتەوە فرێی مەدە.

شەشەم: رۆنی ئۆتۆمبێل
لەگەل ئەوەی دەبێتە هۆی گرتنی بۆری ژینگە بە تەواوەتی پیس دەکات و دەبێتە هۆی ژەهراویبون.

حەوتەم: لەزگەی سەر خواردنەکان
رەنگە وا هەست بکەیت کە زیان بەخش نین بەلام لە راستیدا زیانیان بۆ ژینگە هەیە، بۆری ماڵەکەت دەگرن.

هەشتەم: شیر یان هەر بەرهەمێکی سپیایی
چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئۆکسجین لە ئاودا، ژیان بە ئاژەڵەکانی ناو دەریا و روبارەکان دەگەیەنێت.

نۆیەم: هەر بەهەمێکی جوانکاری
دەبێتە هۆی ژەهراویبونی ئاو، زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 41051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP