لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ تواناکانی تۆ بەدەردەکەوێت و بەرپرسیاریەتیەکی گەورە دەخرێتە سەرشانت، بەهۆی سەرقاڵبونی خۆشەویستەکەتەوە ناچاردەبیت بە پەیوەندیە سۆزداریەکەتدا بچیتەوە، بەڵام دەبێت وریا بیت چونکە ئەمڕۆ کاتێکی گونجاونیە بۆ بڕیاردان.

گا 20\4 - 20\5
پێویستە ئارام بیت لە رەفتارکردنت لەگەڵ هاوپیشەکانت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی پتەو دروست بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر نییە بەهۆی ناکۆکیەکی زۆرەوە، گرنگە بە هێمنی بمێنیتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم ماوەیە پەستانێکی زۆر لەسەر هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تواناکانت دەبێت و ماندودەبیت، لەنێوانی تۆ و خۆشەویستەکەت هەندیک ناکۆکی رودەدات کە رەنگە کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکەتان بکات، هەنگاونان بۆ گۆرینی ژیانت بەرەو سەرکەوتنت دەبات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
سود لە هەموو چانسێک وەربگرە کەدێتە بەردەمت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئەنجامێکی باشتر، خۆشەویستەکەت پێویستی بە زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی تۆ و دەبێت ورد و جدی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، ئەو کێشانەی ئەم چەند رۆژە دەبنە بەربەست بۆت کاتین بۆیە خۆتیان پێوە سەرقاڵ مەکە.

شێر 23\7 - 22\8
تاقیکردنەوە و هەوڵدانی زۆر یارمەتیت دەدات کە هەنگاوی نوێ بنێیت، راستگۆیانە هەستەکانی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، چونکە مافی خۆیەتی، ئەمڕۆ لەوانەیە کارەکانت کەمێک قورس بێت بەلام نیگەرانی ناوێت چونکە بارودۆخەکە کاتیە و رێگە مەدە کاریگەیت لەسەر جێبهێلێت.

فەریک 23\8 - 22\9
کارەکانت بەرەو باشتر دەڕوات و هەلی نوێ دەخرێتە بەردەمت، هێندە توند و هەڵەشە مەبە بەرامبەر خۆشەویستەکەت و ئارام بە و زیاتر کەسایەتی خۆتی نیشان بدە، ئەمڕۆ هەندێک کاری گرنگت هەیە کەلە ماڵەوە جێبەجێیان بکەیت و فەرامۆشیان مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کێشە و گرفتی زۆر وادەکات ماندو بیت و حەز بۆ کارەکەت کەم بێتەوە، ئەم ماوەیە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر دەبێت و هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە بەتایبەت لایەنی دەرونیت، ئەگەر بۆ چەند ساتێک برۆیتە دەرەوە یان خۆت بە کتێب خوێندنەوە سەرقاڵ بکەیت دەرونت ئارام دەبێتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بڕیاردانی خێرا ئەنجامێکی باشی نابێت ئاگاداربە و هەوڵبدە کەمێک بەئاگابە، تێگەیشتن و گفتوگۆی هێمن باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت جێگیر بێت، ئەگەر هەندێک شت ناڕون بون لات باشترە پرسیار دەربارەیان بکەیت پێش ئەوەی توشی هەلە ببیت.

کەوان 22\11 - 21\12
بەدوای نوێگەریدا دەگەڕێیت و دەتەوێت هەنگاوی نوێ بنێیت، بەبێ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی هێور هیچ کێشەیەکی چارەسەری نییە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، تۆ و هاوڕێکەت بڕیاری ئەنجامدانی چەند سەرکێشیەک دەدەن یان ئەنجامدانی گەشتێک، بەلام وریابە ژیانی خۆت مەکەرە مەترسیەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
گەران بەدوای هەلێکی باشتر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی نزیک بیتەوە لە ئامانجەکانت، ئاگاداربە لەهەموو ئەو شتانەی توڕەت دەکات لە خۆشەویستەکەت دەنا کێشەکانتان زیاد دەکات، گۆرانکاریەکی گەورە لە ژیانت رودەدات و دەچیتە قۆناغێکی ئاڵۆزترەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەهۆی توانا و کارەکانی خۆتەوە سەرکەوتنێکی گەورە لە کارەکەت تۆمار دەکەیت، گرنگی بەهەمو ئەو شتانە بدە کە خۆشەویستەکەت ئارەزوی دەکات تا زیاتر دڵی بەدەست بهێنیت، پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانت خەریکە لاواز دەبن، پێویست دەکات پێداچونەوەیەک بە ژیانی کۆمەڵایەتیتدا بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەن هاوپیشەکانتەوە کەمێک روبەروی رەخنە دەبیتەوە و بێزار دەبیت، بەڵام هەستدەکەیت ئەو پەرۆشیەی جارانت لەدەستداوە بۆ پەیوەندی سۆزداریت و گۆرانکاری زۆر رودەدات، بە شیوەیەکی خەیاڵی بیرمەکەرەوە و کەمێک واقیع بین بە.

 

ئه‌م بابه‌ته 50162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP