چی رودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بخەویت

خەندان لایف

بە پێی توێژینەوە زانستیەکان هەمو تاکێک بە نزیکەیی 20 بۆ 25 ساڵی تەمەنی بە نوستنەوە بەسەردەبات، هەربۆیە گرنگیەکی زۆری هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی سترێس دەدات، مێشک چالاک دەکاتەوە، وزە بە جەستە دەبەخشێت، جەستە دەحەوێنێتەوە، بەڵام زۆر خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت، ماڵپەری thelist کاریگەریەکانی زۆر خەوتنی خستوەتەرو.

یەکەم: دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لە سنگدا.

دوەم: بەرێژەی %40 ئەگەری جەلتە زیاد دەکات.

سێیەم: دەبێتە هۆی قەڵەوبون و زیادبونی کێش.

چوارەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم زیاد دەکات.

پێنجەم: زۆرجار زۆرخەوتن ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکی دیاری کراو یان کەمی ڤیتامین یان توشبون بە خەمۆکی.

 

ئه‌م بابه‌ته 17321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP