چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی لوقمی کۆشک


خەندان لایف

پێداویستییەکان:
یەک کوپ بادەم
150 گرام کەرەی روەکی
یەک لیتر شیر
100 گرام گوێزی ھیندی ھاڕاو
یەک کوپ و نیو شەکر
یەک کوپ و نیو ئارد
یەک پاکەت ڤانێلا

شێوازی ئامادەکردنی:
- کەرەی روەکەکە دەتوێنیتەوە پاشان ئاردەکەی تێ بکە و ھەتا بۆنی ئارد دەڕوات بەردەوام تێکی بدە.
- شەکر و ڤانێلا و شیر بەھێواشی تێ بکە و تێکی بدە.
- تاکو گرێ گرێ نەبێت بەبەردەوامی تێکی بدە.
- دوای ئەوەی دەستی بە کوڵان کرد لەسەر ئاگر لایبدە و لەسەر سینەیەکی گەورە کە گوێزی ھیندی لە ژێر دانرابێت بڵاوی بکەوە.
- بەجێی بھێڵە تا سارد دەبێتەوە، ھەندێک کە لە دەرەوە سارد بووەوە بیخەرە ناو بەفرگر.
- پاش ساردبونەوە بە شێوەی شریتی باریک ببڕە و ئەو شریتە باریکە بکە دوبەش و لولی بدە، پاشان لە ناو گوێزی ھیندی دابنێ و یەک دانە بادەم لەسەر ھەر پارچەیەک لە شیرینیەکە دا بنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 10319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP