زە رۆک بەگرانترین ئەکتەری 2019 دیاریکرا


خەندان لایف

زە رۆک بە گرانترین ئەکتەری هۆلیوود دیاریکرا بۆ ساڵی 2019.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری forbes کە لیستی گرانترین ئەکتەرەکانی هۆڵیوودی بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە، لە ناویاندا "دوێین جۆنسن" ناسراو بە "زە رۆک" پلەی یەکەی وەرگرت کەتوانیویەتی لە 1ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 تا 1ی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ بڕی 89.4 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری forbes زە رۆک دەربارەی نهێنی سەرکەوتنەکانی دەڵێت "پێش هەموشتێک دەبێت خۆت لە جێی بینەرەکانت دابنێیت، بزانیت ئەوان چیان دەوێت، و باشترین سیناریۆ چیە بۆئەوەی دڵخۆشی بکەیتە ماڵەکانیانەوە".

دوێن جۆنسن دۆگلاس لە ساڵی 1972 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بوە، نازناوی زە رۆکی پێبەخشراوە ئەو کاتەی کە یاریزانی زۆرانبازی بوە، ئەگەر چی سەرەتا لە جیهانی زۆرانبازی ناوبانگی دەرکرد بەڵام دواتر چوەتە بواری سینەماوە، لە چەندین فیلمی سینەمایی رۆڵی سەرەکی گێڕا.

 

ئه‌م بابه‌ته 8542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP