بە وێنە؛ هەڵکەوت زاهیر سەردانی وەلید ئیبراهیم دەکات


خەندان لایف

هەڵکەوت زاهیر سەردانی قورئانخوێنی بەناوبانگی عێراقی "وەلید ابراهیم" کرد.

هونەرمەندو ئاوازدانەری ناسراوی کورد "هەڵکەوت زاهیر" دوێنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی خۆی لەگەڵ قورئانخوێنی بەناوبانگی عێراقی "وەلید ابراهیم"بڵاوکردەوە، کە بە مەبەستی هەواڵ پرسین و دڵنیابون لە تەندروستی سەردانی کردبو.

هەڵکەوت زاهیر لە ساڵی 1973 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، یەکەم کاری ئاوازی ساڵی 1992 بۆ هونەرمەند "ئەژدەر وەهبی" بو، هەڵکەوت زاهیر خاوەنی زیاتر لە ئاوازە، کاری بۆ زۆرترین هونەرمەند کردوە، لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، چەندین خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرتوە.

ئه‌م بابه‌ته 9509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP