بۆ خانمان.. ئەم نیشانانە دەریدەخات کەبەراستی کەسێکی بەهێزیت

خەندان لایف

زانست ئەوەی سەلماندوە کە بەهێزی کاریگەری زیاتری هەیە بۆ سەرکەوتن وەک لە زیرەکی، چونکە لەکاتی هەنگاونان بۆ سەرکەوتن پێویستی بە بەهێزبونە بۆ ئەوەی کۆنترۆلی هەستەکانت بکەیت و پەرە بە تواناکانت بدەیت، ماڵپەری brightside چەند نیشانەیەکی خستوەتەرو کە دەری دەخات کەسێکی بەهێزیت.


یەکەم: نیگەرانی ئەو روداوە لەناکاوانە نابێت کە لەژێر کۆنترۆڵی تۆدا نین، بەڵکو ئەزمونویان لێ وەردەگرێت.

دوەم: روبەروی ئەو کێشانە دەبێتەوە کە دێنە بەردەمی و خۆی لانادات.

سێیەم: بەبێ ئەوەی نیگەران و دودڵبێت دەڵێت "نەخێر"، تەنها بۆ رەزامەندی بەرامبەریان هەمو شتێک قبوڵ ناکەن.

چوارەم: لەگەڵ ئەوەی لە بارودۆخێکی سەختدایە دەزانێت ئامانجەکان بە زویی بەدەست ناهێندرێن، بۆیە بەردەوام دەبێت.

پێنجەم:
خواردنی تەندروست دەخۆن، لە توێژینەوەیەکدا ئەوە سەلمێندراوە ئەو کەسانەی خواردنی تەندروست دەخۆن کەسانی بەهێزن چونکە دەتوانن کۆنترۆڵی جەستەو مێشکیان بکەن.

شەشەم: کاتێک شتێک رودەدات پێش ئەوەی داوای هاوکاری و یارمەتی بکات خۆی کار بۆ چارەسەرکردنی دەکات.

حەوتەم: هەمو کارەکانی بە پلان رێکدەخات، بەرنامە بۆ هەمو جوڵەکانی دادەنێت.

هەشتەم: کەسێکە بڕوای بە خۆی هەیە، هەمو کەس خاڵی لاواز و بەهێزی هەیە، ئەو متمانەی تەواوی بە تواناکانی هەیە.

نۆیەم:
مێشکێکی ئارام مێشکێکی بەهێزی لێدەردەچێت، بۆیە رۆژانە کات بۆ خەوتن تەرخان دەکات بۆ ئەوەی مێشکیان ئارام بێت و بحەوێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 19536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP