ئەو خۆراکانەی یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵئاوسانی چاوەکان دەدەن


خەندان لایف

شەوانە رەنگە بە ئاسودەیی خەوت لێبکەوێت، بەڵام کاتێک بەیانیان هەڵدەستیت رەنگە چاوەکانت توشی هەڵئاوسان هاتبن، هەندێک خۆراک هەیە کە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی چاوەکان، وەکو خواردنە لەقوتوکراوەکان، تەماتە، نانی گەنم، بەرهەمە سپیایەکان، شەکر و بیبەر، کە بە هۆکاری سەرەکی هەڵئاوسانی چاوەکان دادەنرێت، هەندێک خۆراک هەیە کە بە پێچەوانەوە یارمەتی کەمکردنەوە دەدات، وەکو.

یەکەم: خواردنی کەرەوز، یارمەتی گورچیلە دەدات کە پاشەرۆکان فڕێبداتە دەرەوە، کە هۆکاری سەرەکین بۆ هەڵئاوسانی چاوەکان.

دوەم: شۆفان، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ،خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا یارمەتی ریخۆڵەکان دەدات بە ئاسانی بجوڵێن و ئاوساوی چاوەکان کەم دەکاتەوە.

سێیەم: ئەڤۆکادۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K هەڵئاوسان و رەشی چاوەکان بە ئاسانی لادەبات، چەند پارچەیەک ئەڤۆکادۆ و بۆ ماوەی 10 خولەک جێیبهێڵە دواتر بە ئاو بیشۆ، کاریگەری بەهێزی هەیە.

چوارەم: خەیار، چەند پارچە خەیارێک بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە چاوت، دەبێتە هۆی لابردنی کیسی چاو، پشو بە چاوەکان دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 9329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP