لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەكان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەهەمو ئەو کێشە و قورساییانە رزگاردەبێت و هەنگاوی گەورە دەنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، بەهۆی بایەخدانی بە تۆ و بەکارهێنانی وشەی جوان، ئەم چەند رۆژە نیگەرانی روداوەکانیت، پێویست دەکات هێندە بیرنەکەیتەوەو پشو بە دەرونت بدەیت.

گا 20\4 - 20\5
باشترە کارەکانت رێکبخەیتەوە و لەگەڵ کاتەکانت بیگونجێنیت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، پێویستە جیاوازی بکەیت لەنێوانی کاتی گونجاو یاخود نەگونجاو لەگەڵ هاوبەش و خۆشەویستی ژیانت، دەربارەی ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەکەیت، بۆ ئەوەی لەروی دەروونییەوە ئارام بیتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، رەنگە هەندێک بەربەستیش هەبێت، بەڵام کاتییە، هەرگیز رێگامەدە بارودۆخی کارەکەت کاریگەری لەسەر رەفتارەکانت هەبێت، هەمیشە ئارامی خۆت بپارێزە، هەست بە ماندوبونی زۆر دەکەیت لەلایەنی دەرونییەوە، بەهۆی بیرکردنەوەی زیاد لە پێویستەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
چانس و هەلی باش دێتەپێش، ئەمەش وادەکات دەرگات بۆ بکرێتەوە تا لە داهاتودا هەنگاوی باش بنێیت، بەخشینی سۆز و پشتیوانی خۆشەویستەکەت، وادەکات زیاتر پەیوەست بیت بە خۆشەویستەکەتەوە، هەوڵبدە کاتەکانت لەگەڵ ئەو کەسانەی بەسەر ببە کە خۆشتدەوێن.

شێر 23\7 - 22\8
توانا و ئەزمونێکی باش وادەکات روبەروی کێشەکانت ببیتەوە، روبەروی شکستەکان ببیتەوە، پەیوەندیت سۆزداریت لە ئێستادا باش نییە و پێویستە لەو رۆتینە بچیتە دەرەوە، مەترسە لەوەی داوای یارمەتی لە هاوپیشەکانت بکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
گۆڕانکاری گەورە رودەدات لە ئاستی کارەکەت، هەنگاو بەرەو ئامانجەکانت دەنێیت، کاتێکی رۆمانسی و خۆش لەگەڵ خۆشەویست و هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت، هەندێک کەس دەیانەوێت دەست وەربدەنە ناوژیانی تاکەکەسیتەوە بەڵام پێویستە رێگریان لێ بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
چانس هەیە بۆ ئەوەی زیاتر فێربیت و ئەزمونی زیاتر هەبێت، لەگەل خۆشەویستەکەت کۆدەبیتەوە و پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، پێویستە ئەوە بزانیت کە ئەنجامدانی کارەکەکانت بە هەڵەشەیی کاریگەی خراپی لێ دەکەوێتەوە و پێویستە وریا بیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەرگیز بەپەلە لەخۆتەوە بڕیارمەدە، پێویستە بە تەواوی دڵنیابیتەوە لە جۆر و چۆنێتی کارەکان، تا توشی هەڵەنەبیت، بۆ ئەوەی لەلایەنی سۆزدایەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، دەبێت قوربانی بدەیت، رەنگە تەندروستیت باش نەبێت و هەست بە شەکەتی بکەیت، بەڵام گرنگە خۆت فەرامۆش نەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەم ماوەیە بارودۆخەکە ئارامە، بەڵام دەبێت باشتر بەدواداچون بکەیت بۆ هەنگاوەکانت، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت ئاسایی دەبێتەوە پاش ماوەیەکی زۆر روبەروبونەوەی کێشەکان، ئەمرۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت پتەوتر بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ناکۆکی لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت رودەدات، بەڵام کاتییە و دەبێت هەوڵبدەیت ئاسایی بێتەوە، گرنگە هەوڵبدەیت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت باشتر بکەیت، خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک تەندروستیت تێکدەدات، وەک جگەرە و مادە کحولیەکان.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەلایەن بەرپرسەکانتەوە تواناکانت بەرز دەخەمڵێنرێت و دەتوانیت سود لە چانسە بچوکەکان وەربگریت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەوڵبدە راستگۆیانە بدوێ، چونکە بەپێچەوانەوە زیانی هەیە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەهێز بکە ئەزونی پیشەییان لە تۆزیاترە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک دەبێت، ئەگەر بەشێوەیەکی ئارام مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەربارەی ئەو بابەتانە بدوێ کە دەتەوێت بۆت رونبێتەوە و چارەسەریان بکەیت، بەڵام بەشێوەیەکی هێمن، بۆ ئەوەی توشی دڵەڕاوکێ نەبیت، لەخۆتەوە بڕیارمەدە.

ئه‌م بابه‌ته 55896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP