لیستێک بۆ تەندروستیەکی باش

خەندان لایف

وەکو دەوترێت تەندروستی باش سامانە، بێگومان پێویستە زیاتر لە هەر شتێک گرنگی پێ بدەیت، رۆژانە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیرەو بکەیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت، باشترین لیست بۆ هەبونی تەندروستیەکی باش بریتین لە.

یەکەم: کاتێکی زیاتر بۆ خەوتن تەرخان بکە.

دوەم: رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.

سێیەم: خواردنەوەی ئاو فەرامۆش مەکە.

چوارەم: خواردنی شەکر کەمبکەرەوە.

پێنجەم: زیاتر بنوسەو زیاتر بخوێنەرەوە.

شەشەم: زیاتر بە نەرمونیانی هەڵسوکەوت بکە.

حەوتەم: هەرگیز بەنێگەتیڤی وەڵام مەدەرەوە.

هەشتەم: زیاتر کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەربەرە.

نۆیەم: کەسێکی لێبوردە بە.

دەیەم: هەمیشە سوپاسگوزاربە بۆ ئەو شتانەی لە ژیانتدا هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP