هەردی سەلامی پەیامێک بۆ سەنا بەرزنجی بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

هەردی سەلامی پەیامێک بۆ سەنا بەرزنجی بڵاودەکاتەوە.

دوای ئەوەی سەنا بەرزنجی رایگەیاند کە لە داهاتویەکی نزیکدا نوێترین ئەلبومی بڵاودەکاتەوە، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هەردی سەلامی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بۆ سەنا بەرزنجی بلاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هەردی سەلامی دەڵێت "ئەستێرەیەکی گەش بەڕێگاوەیە، نە بەروخسار و ماکیاژ پشتی بەست، نەبە جلوبەرگ و فشاری سۆشیاڵ میدیا، بەڵکو بە دەنگە خۆشەکەی هاتە کایەوە"، لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەنا بەرزنجی خواست.

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 40061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP