ئامینە گوڵشە وێنەی دایکی بڵاودەکاتەوە پیرۆزبایی لێدەکات

خەندان لایف

ئامینە گوڵشە وێنەی دایکی بڵاودەکاتەوەو پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبونی لێدەکات.

خانمە ئەکتەری ناسراوی تورک "ئامینە گوڵشە" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی دایکی لە رۆژی هاوسەرگیریەکەی خۆی بڵاوکردەوە و بەهۆی یادی لەدایک بونیەوە پیرۆزبایی لە دایکی دەکات و دەڵێت، "کاتێک دایکت بەم شێوەیە تەماشام دەکات هیچ شتێک لە جیهان رونادات، رۆژی لەدایکبونت پیرۆزبێت شاژنەکەم".

ئامینە گوڵشە لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، باوکی تورکمانە، دایکی خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی و سویدیە، لە ساڵی 2014 بە شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتوەکان، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، لە ناوەراستی ئەمساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ "مەسعود ئۆزیل"ی یاریزان کرد.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 48876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP