ئیڤان باند لە کوردستان کۆنسێرت سازدەکەن

خەندان لایف

ئیڤان باند بەم زوانە سەردانی کوردستان دەکەن و لە شاری هەولێر کۆنسێرتێک ساز دەکەن.

هەردو هونەرمەندی فارس "حوسێن شەریفی، فواد غەفاری" ناسراو بە "ئیڤان باند" بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکی گەورە سازبکەن، لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "تەها قادر" بە چەند گۆرانیەک بەشدار دەبێت، لە هۆڵی "شەهید سەعد عەبدوڵا" کۆنسێرتەکە بەڕێوە دەچێت.