لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4

ئەمڕۆ ئەزمونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوە لە کارەکەت، ئەمەش وادەکات زیاتر بەرەوپێش بچیت، ئەگەر بزانیت لە بەرژوەندی خۆت بەکاریبهێنیت، رەنگە هاوڕێیەکت زۆر لۆمەت بکات، بەڵام بێگومان لە قازانجی تۆ قسەدەکات و خۆشیدەوێیت، چونکە دەیەوێت لەو رێگایەوە هەڵەکان راست بکاتەوە، خێزانەت هەمیشە پاڵپشتیت دەکەن و دەتوانیت پشتیان پێ ببەستیت.

گا 20\4 - 20\5
بەردەوام هەوڵدەدەیت لەپێناو جێبەجێکردنی کارەکانت لە کاتی خۆیدا، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی توشی دڵەراوکێ نەبیت، رەنگە بەهۆی کێشەیەکی سادەوە لەگەڵ هاوڕێکانت توشی ناکۆکی ببیت، باشترە لۆژیکیانە بیربکەیتەوە، توانا ئەرێنیەکانت لە چالاکی جۆراوجۆردا بەکاربەرە.

دوانە 21\5 - 20\6
بەکاربردنی هەموو تواناکانی خۆت، سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، دورکەوتنەوەت لە خۆشەویستەکەت بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوەیە، هەرگیز بە خیرایی بڕیارەکانت مەدە چونکە پەشیمانی لەدوادێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکی وادەکات لە رۆتینی رۆژانەی کارەکەت دوربکەویتەوە و گۆڕانکاری روبدات، کاتێک هەست بە هەڵەیەک دەکەیت، باشترە خۆت دان بە هەڵەکەتدا بنێیت و راستیبکەیتەوە، ئەمڕۆ هەموان دەزانن کە لەسەسر ئامانجەکەت سوریت بۆیە وازدەهێن لەوەی دژایەتیت بکەن.

شێر 23\7 - 22\8
بەهۆی سەرکەوتنت لە کارەکەت و بەرهەمی باش، پاداشت و ستایش دەکرێیت، ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ ئازیزانت بەسەردەبەیت و ئاسودە دەبیت، گرنگە ئەمڕۆ پلانی چونە دورەوە لەگەڵ هاوڕێکانت دابنێیت، کۆتایی هەفتەیە و پێویستت بەوە هەیە پشویەک وەربگریت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵبدە بەپێی توانا بەسەر خۆتدا زاڵبە، چونکە توڕەیی زۆر کێشەت لە کارەکەت بۆ دروست دەکات، بایەخی زیاتر بە لایەنی کۆمەڵایەتی بدە، ئەمرۆ کارەکانت بە پلان رێک بخە بۆ ئەوەی لە کۆتایی هەفتەکەتدا هیچ کاریکت بەسەردا کەڵەکە نەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلان دابنێیت و هەنگاوەکانت جێبەجێ بکەیت، باشترە تێگەیشتن هەبێت لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان باشتر بێت، ئەمڕۆ پربەختترین رۆژتە لە ماوەی ئەم مانگەدا، بۆیە بە وردی و بە جدی هەوڵی خۆت بدە بۆ سەرکەوتن.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەندێک کات گۆڕانکاری نەرێنی رودەدات لە کارەکەت، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، لایەنی سۆزداریت جێگیرە سەرەڕای بونی چەند ناکۆکیەکیش، ئەو پلانەی ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەیت ئەمڕۆ جێبەجێ دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
پەیوەندییەکانت لەگەل هاوپیشە و هاوکارەکانت چالاک بکە، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکانت هەیە، هەندیک کات دورکەتنەوە لە خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان باشتر بێت، ئەمرۆ چانسێک بدە بەو کەسانەی لێیان بێهیوا بویتە، رەنگە شتەکان بەو شێوەیە نەبن کە تۆ بیرت لێکردۆتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
دورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی وادەکات زیاتر سەرنج بدەیت لە کارەکانت، رەنگە کەسێکی نوێ بناسیت و هەست بە ئاسودەیی بکەیت، مەترسە لەوەی تۆ کەسێکی باش نیت، شتەکان زۆر جیاوازترن لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
سەرقاڵ دەبیت بە گەڕان بە دوای کاری نوێدا، بۆ ئەوەی داهاتویەکی باش تەرخان بکەیت، بایەخدان بە ژیانی کۆمەڵایەتی وسۆزداری وادەکات پەیوەندییەکانت زیاتر جێگیر بێت، رەنگە ئەمڕۆ شتەکان بە باشی نەیەن بە دەستتەوە، بەڵام نیگەران مەبە داهاتویەکی زۆر باش چاوەڕێت دەکات.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پاش ماوەیەکی زۆر ماندوبون دواجار چارەسەری کێشەکان دەکەیت و هەنگاوی گەورە دەنێیت لە کارەکەت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت چانسی باش دێتە بەردەمتان و وادەکات پەیوەندیشتان چالاکتر بێت، هەنگاوی گەور مەنێ و بەوردی کارەکانت ئەنجام بدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 54002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP