بۆ کوڕان.. لەکاتی رۆیشتن بۆ چاوپێکەوتنی کار لەم ستایلانە دوربکەوە

خەندان لایف

خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار پێویست دەکات بە شێوەیەکی رەسمی دەربکەویت و جلوبەرگەکانت زیاتر فەرمی بن، چونکە لەو کاتەدا جگە لە وشەکانت شێوازی دەرکەوتن و ستایلەکەت سەرنجی لەسەرە و کەسایەتی تۆ دەردەخات، ماڵپەری mensxp چەند تێبینیەکی بڵاوکردۆتەوە کە کە کوڕان پێویستە رەچاوی بکەن بۆ ئەوەی ئەگەری وەرگرتنیان زیاتربێت.

یەکەم: دوربکەوە لە پۆشینی کابۆو تیشێرت
ئاساییە لە هەرکاتێکی دیکەدا بیپۆشیت، بەڵام لە کاتی رویشتنت بۆ چاوپێکەوتنی کار زیاتر نارەسمی دەردەکەویت.

دوەم: ئاگاداری پەڵەی جلەکانت بە
رەنگە لەناکاو بەهۆی بەرکەوتنت بە شتێکەوە جلەکانت پەلەی بەرکەوتنبێت بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەو جلانەوە مەڕۆ بۆئەوەی وەکو کەسێکی نا خاوێن دەرنەکەویت.

سێیەم: دڵنیابەرەوە لەوەی جلەکانت ئوتو کراون
جلی ئوتونەکراو زۆر شت دەربارەی کەسایەتیت دەڵێت و بە شێوەیەک دەردەکەویت کە بۆ پێسپاردنی کار باش نەبێت، بۆیە رۆژێک پێشتر دڵنیابەرەوە لەوەی جلەکانت ئوتوکراون.

چوارەم: پێلاوەکانت با هەمیشە خاوێن بن
لەلایەن زۆر کەسەوە ئەو شتەی یەکەم جار تێبینی دەکرێت پێلاوە، بۆیە پێلاوی ناخاوێن وێنایەکی خراپ دروست دەکات لایە بەرامبەرەکەت.

پێنجەم: دوربکەوە لەو جلانەی رەنگاورەنگن
مەرج نیە جلەکانت تەنها رەش و سپی بن، بەڵام باشترە رەنگە تاریکەکان و بپۆشیت، چونکە جلی رەنگاورەنگ زیاتر وەکو کەسێکی شەقامی دەرت دەخات.

شەشەم: جلەکانت با سایزی خۆت بن
جلی گەورەتر یان بچوکتر لە سایزی خۆت مەپۆشە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP