شەزا حەسون لە نەخۆشخانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تەندروستی باش نیە


خەندان لایف

شەزا حەسون دەربارەی نەخۆشیەکەی دەدوێت و هۆکاری دورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات.

شەزا حەسون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە دەڵێت، "هاوڕێیان سوپاس بۆ هەواڵ پرسینتان، من ئێستا توانای رۆشتن و جوڵەم نەماوە و تەندروستیم باش نیە"

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا لە سۆشیاڵ میدیا دورکەوتوەتەوە و پێویستی بەوە هەیە کە گرنگی بە تەندروستی بدات.

شەزا حەسون لەدایک بوی ساڵی 1981، خاوەن رەگەزنامەی مەغریبی و عێراقیە، سەرەتای دەرکەوتنی بۆ بەرنامەی "ستار ئەکادیمی" دەگەرێتەوە، کە توانی بەکۆکردنەوە 7 ملیۆن دەنگ پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە کوردستان و عێراق.

 

ئه‌م بابه‌ته 36783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP