سودە تەندروستیەکانی کاڵەک

خەندان لایف

كاڵه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ گرنگه‌كان كه‌ سودێكى باشى بۆ ته‌ندروستى له‌شى مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى بۆ به‌هێزكردنى ئێسك، چارەسەرکردنی کیشەکانی پێست، چالاكى كردنى سوڕى خوێن، رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ ریشاڵ و ڤیتامیناتى تێدایه‌، چەندین سودی گرنگی هەیە.

یەکەم: سودى زۆرى بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌.

دوەم: دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک.

سێیەم: سیستمی خەو رێک دەخات، پسو بە ماسولکەکان دەدات و وایان لێدەکات زوتر خەویان لێبکەوێت.

چوارەم: سود بەخشە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە و پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.

پێنجەم: دەوڵەمەندە به‌ ڤیتامین A بۆ سه‌لامه‌تى چاو گرنگه‌ به‌ تایبه‌تى دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاوى سپى.

شەشەم: یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، و پۆتاسیۆم کە یارمەتی تواندنەوەی چەوری دەدات.

حەوتەم: مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: لێدانی دڵ رێکدەخات و بەدورت دەخات لە توشبون بە نەخۆشی دڵ.

نۆیەم: یارمەتی لابردنی بەردی گورچیلە دەکات، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 11880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP