هەرگیز ئەم خۆراکانە پێکەوە مەخۆ

خەندان لایف

هەمومان لە کاتی نان خواردن چەند خۆراکێک پێکەوە دەخۆین بێ ئەوەی زانیاریمان لەسەر سود و زیانەکان هەبێت بۆ تەندروستی، ماڵپەری stylecraze ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە هەرگیز نابێت پیکەوە بخورێن بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی بەجێنەهێلێت.

یەکەم: کاربۆهیدرات و پرۆتین
وەکو خواردنی گۆشت و پەتاتە، بەرگری لەش کەم دەکاتەوە، دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سک.

دوەم: دو خۆراکی پڕ پرۆتین
وەکو خواردنی هێلکەو گۆشت، دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی لەش، و کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ هەرس کردن.

سێیەم: خواردن و ئاو
هەرگیز لە کاتی نان خواردن ئاو مەخۆرەوە، دەبێتە هۆی تێکدانی ترشەڵۆکی گەدە، چالاکی هەرسکردنی پرۆتین، کاربۆهیدرات، چەوری کەم دەکاتەوە، باشترە 10 خولەک پێش نان خواردن بخورێت.

چوارەم: خواردنی میوە لەگەڵ ژەمە سەرەکیەکان
دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی هەرسکردن، ئەو شەکرانەی لە خۆراکەکەدا هەیە هەرس نابن.

پێنجەم: ماست و میوە
ماست رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای لە خۆگرتوە، کاردەکاتە سەر شەکری ناو میوەکان، دەبێتە هۆی ژەهراویبون، سەرمابون، و هەستیاری.

شەشەم: شیر و مۆز
خەڵکانیکی زۆر ئارەزوی خواردنی دەکەن بەڵام لە راستیدا زیان بە گەدە دەگەیەنێت و قورسە بۆ هەرسکردن، ئەگەریش ئارەزوی خواردی دەکەیت دەتوانیت کەمێک هاڕاوی دارچینی تێبکەیت کە یارمەتی خێرا هەرسکردن دەدات.

حەوتەم: خواردنی تەماتە و پاستا
پاستا لەگەڵ چەندین خۆراکی دیکە تێکەڵ دەکرێت وەکو پەنیر، گۆشت. کاتێک لەگەڵ تەماتەدا دەخورێت بەهۆی ئەو ترشەی کەلەپێکهاتەیدا هەیە، رێگردەبێت لە زو هەرسکردن.

 

ئه‌م بابه‌ته 32588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP