شیلان ئاکچان نوێترین کلیپی بە دوێت بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

شیلان ئاکچان بەم زوانە نوێترین کلیپی لەگەڵ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندو پێشکەشکار "شیلان ئاکچان" لە داهاتویەکی نزیکدا نوێترین کلیپی بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاودەکاتەوە، بە ناوی "ئەمیرەکەم، کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن "یوشف لەشکری"وە بۆ ئەنجام دراوە.

شیلان ئاکچان لەساڵی 1993 لە کەرکوک لەدایک بوە، دەرچوی بەشی دیزاینی پەیمانگی هونەرە جوانەکانە، سەرەتا وەکو مۆدێل دەرکەوت، دواتر دەستی بە کاری پێشکەشکاری کرد، بۆ یەکەمینجارە کە بەشداری کاری هونەری دەکات و گۆرانی دەڵێت.

ئه‌م بابه‌ته 16485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP