باشترین ماسک بۆ سپیکردنەوە مل


خەندان لایف

رەنگە رۆژانە بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوامی تیشکی خۆر مل رەنگەکەی بە سروشتی خۆی نەمابێتەوە و گۆڕابێت، ماڵپەری yawmiyati باشترین ماسکەکانی بڵاوکردۆتەوە کە یارمەتی سپیبونەوەی مل دەدات و کاریگەریەکەی لە ماوەی 7 بۆ 10 رۆژدا دەردەکەوێت.

یەکەم: ماسکی ئارد و ماست
1 کەوچک شیر
2 کەوچک ئارد
گوشراوی لیمۆ

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، بیدە لە ملو روخسارت و بە هێواشی مەساجی بۆ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک جێی بهێڵە، دواتر ئاوی گوڵی لێبدە پاشان کرێمی شێدارکردنەوەی پێست بەکاربهێنە، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: ماسکی شیر و بادەم
1 کەوچک شیری وشک
1 کەوچک زەیتی بادەم
ئاوی گوڵ

پێکهاتەکان تێکەڵ بکەو بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت، دواتر بیشۆ و کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 9593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP