ئەو زەیتانەی رێگر دەبن لەهەڵوەرینی قژ

خەندان لایف

هەڵوەرینی قژ یەکێکە لەو کێشانەی زۆرینەی خەڵک پێوەی دەناڵێنن، چەندین هۆکار هەیە کە کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبونی هەڵوەرینی قژ، وەکو بونی سترێس، کێشەی غودە، بەکارهێنانی دەرمان و چەندان هۆکاری دیکە، چەندین رێگەی سروشتی هەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ دەدات، باشترینیان بەکارهێنانی زەیتی سروشتیە.

یەکەم: زەیتی زەیتون
یەکێکە لە باشترین زەیتەکان، رێگر دەبێت لە هەڵوەرینی قژ.

دوەم: زەیتی گەرچەک
ئەم زەیتە بە خێرایی هەڵوەرینی قژ دەوەستێنێت و یارمەتی زو درێژبونەوەی قژ دەدات، دژە بەکتریایە، رێگر دەبێت لە هەوکردن و کەڕوی سەر.

سێیەم: زەیتی جەرجیر
یەکێکە لە باشترین زەیتەکان و رێگر دەبێت لە هەڵوەرینی قژ و یارمەتی نەرم بون و زو درێژبونەوەی قژ دەدات، بەهێزی دەکات.

چوارەم: زەیتی گوێزی هندی
چەندین کێشەی قژ چارەسەردەکات، وەکو وشک قژ، هەڵوەرینی قژ، درێژبونەوەی قژ.

 

پێنجەم: زەیتی بادەم

رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامینی لە خۆگرتوە، بەسودە بۆ چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 15475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP