لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.


کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ کۆمەڵێک کاری نوێ دەخرێتە بەردەمت، کە بۆ داهاتو گرنگی هەیە، هەندێک گۆڕانکاری و پێشکەوتن رودەدات لە پەیوەندی سۆزداریتدا، بەڵام دەبێت هەمیشە بەشێوەیەکی ئەرێنی هەوڵبدەیت ئەو پەیوەندیە باشتر بکەیت، پێویست دەکات هەندێک کات لەگەڵ خێزانەکەت یان منداڵەکانت بەسەر بەریت.

گا 20\4 - 20\5
سود لە تواناکانی خۆت و هاوپیشەکانت وەربگرە لە کارەکەت، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشترتان هەبێت، لەگەل خۆشەویستەکەت گفتوگۆی زیاتر دەکەیت، بەڵام ئاگاداربە رێگامەدە هیچ بابەتێک کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانتان دروستبکات، لەم رۆژانەدا داوای هاوکاریت لێدەکرێت بە پێی پێویست هاوکاریان بە.

دوانە 21\5 - 20\6
بەهۆی هەندێک کێشە و ئاڵۆزی لەلایەن هاوپیشەکانتەوە ناتوانیت بەباشی سەرنج بدەیت لە کارەکانت،باشترە زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت و شەرم نەکەیت، چونکە ئەو دەیەوێت بزانێت خۆشەویستی تۆ چۆنە، پێویست دەکات گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکی متمانە پێکراو بکەیت دەربارە کێشەکانت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەوڵبدە کەشێکی خۆش و ئاسودە دروست بکە لە کارەکەت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئەنجامێکی باشتر، خۆشەویستەکەت پێویستی بە هاوکاری تۆ هەیە و دەبێت زیاتر بە سادەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، ئەمڕۆ یەکێکە دەبێت لە رۆژە تایبەتەکان بۆتۆ، هەوڵبدە چێژ لە کاتەکانت ببینە.

شێر 23\7 - 22\8
سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنیت لە کارەکەت و هەموان تواناکانت بەرز دەخەمڵێنن، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیت زۆرباشە، کەسێک خۆشەویستی خۆیت بۆ دەردەبڕێت و رەنگە پەیوەندی سۆزداری لەنێوانتان دروست ببێت، ئەمڕۆ کارەکەت فەرامۆش بکە چونکە توشی ماندوبونێکی زۆر هاتویت.

فەریک 23\8 - 22\9
بەردەوام بە لە رێزگرتنی هاوپیشەکانت و پەیوەندیەکانت باشتر بکە، لەپێناو داهاتویەکی باشتر لە کارەکەت، رەنگە کەسێکی نوێ بناسیت و پەیوەندی سۆزداری دروست بکەیت، لەبەر کەسانی دیکە خۆتت فەرامۆش کردوە، هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەوڵبدە خۆراگربە بەرامبەر کارەکانت و ئاگاداربە لە شێوازی مامەڵەکردنت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی نەرێنیت نەبێت، پێکەنین رەنگە دوربخاتەوە لە زۆر کێشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەربۆیە وەک چەکێک بەکاریبهێنە، ئەو کەسانەی لە چواردەورتن بە تەواوی کەسانی متمانە پێکراو نین، باشترە وریا بیت دەربارەی مامەڵەکردنەکانت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە ناجێگیری دەکەیت لە کارەکەت و رەنگە ئەمڕۆ کارەکانت کەمێک ئاڵۆز ببێت، هێندە بە لایەنی نەرێنی بیرمەکەرەوە لە پەیوەندی سۆزداریدا، بە روخساری کەسەکانت متمانە مەکە، لە کاتە بەتاڵەکانتدا خۆت بە کتێب خوێندنەوە سەرقاڵ بکە.

کەوان 22\11 - 21\12
پارێزگاری لە کاتەکانی کارکردن و بەڵێنەکانت بکە، بۆ ئەوەی متمانەیەکی باش دروست بکەیت، ئەو رێنوێنیانەی خۆشەویستەکەت پێتی دەدات فەرامۆشی مەکە و سودی لێ ببینە، ئەمرۆ گرنگی بە خۆت بدەو لەگەڵ هاورێکانت هەندێک کات بەسەربەرە.

گیسک 22\12 - 19\1
سەرکەشی هەندێکجار گرنگە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت لە کارەکەت، هێندە عینادی مەکە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەنا نێوانتان خراپ دەبێت، رەنگە توشی شۆک ببیت و هەواڵێکی چاوەروان نەکراوت پێبگات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەندیک گۆڕانکاری نوی رودەدات لە کارەکەت و هەوڵبدە ئامادەبیت بۆ هەموو شتێک، کاتێک خۆشەویستەکەت توڕەیە هەوڵبدە تۆ بە ئارامی لەگەڵی بدوێ و هێندەی تر بە قسەی ناخۆش نێوانتان ئاڵۆز مەکە، نیگەران مەبە دەربارەی ئەو کێشانەی رودەدات چونکە کاتین.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
باشترە هەندێک بڕیاری گرنگ بدەیت لە کارەکەت بۆ باشترکردنی کارەکانت، رێگامەدە کێشە کۆنەکان دوبارە لەگەڵ خۆشەویستەکەت سەرهەڵبداتەوە، پەستانی زۆری کارکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، ئێستا کاتی ئەوەیە گرنگی بە خۆت و تەندروستیت بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 55747 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP