ڕۆناڵدۆ دان بە راستیەكدا دەنێت

خەندان لایف

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دان بە راستیەكدا دەنێت كە تایبەتە بەو خانمە ئەمریكیەی ڕۆناڵدۆی پێ تاوانبار كرابو بەوەی دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەر.

رۆناڵدۆ لە رێگەی یەكێك لە پارێزەرەكانیەوە دانی بەوەدا ناوە كە بڕی 375 هەزار دۆلاری داوەتە كاترین مایۆرگای كچە نمایشكاری ئەمریكی لە پێناو بێدەنگ بونی، كە ئەو خانمە سكاڵای لە رۆناڵدۆ تۆماركردو تۆمەتباری كردبو بەوەی كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەری.

لە ساڵی 2009 و له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ شه‌وانەكانی لاس ڤیگاس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوی بە مایۆرگا دەكەوێت و پاش یەكترناسین داوای لێدەكات كە لە درەنگانێكی شەودا سەردانی ژورەكەی ڕۆناڵدۆ بكات.

دوای چەند ساڵانێك و لە كاتی بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو كچه‌ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر رۆناڵدۆ تۆمارده‌كات و به‌وه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات كه‌ به‌زۆر ده‌ستدرێژی سێكسی كردوه‌ته‌ سه‌ری، به‌ڵام هەر زو ئەو یاریزانە ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوەو رایگه‌یاند "هه‌ر شتێك له‌ نێوایناندا رویدابێت، به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردو لا بوه‌".

ماوەی چەند مانگێك لەمەوبەر بەهۆی نەبونی هیچ بەڵگەیەكەوە دادگا بێ تاوانی ڕۆناڵدۆی ڕاگەیاند، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ یەكەمجار دان بەو ڕاستیەدا دەنێت كە لە ساڵی 2009 و دوای روداوەكە لەگەڵ مایۆرگا رێككەوتون كە 375 هەزار دۆلاری پێبدەن لە پێناو ئەوەی هەموشتێكی ئەو شەوە كە لە نێوانیاندا رویداوە بە نهێنی بمێنێتەوەو هەرگیز باسی لێوە نەكرێت.

ئه‌م بابه‌ته 12207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP