چۆن دڵتەنگی رابماڵیت

خەندان لایف

لە ئێستادا زۆرینەی خەڵکی بەهۆی سترێس و دڵتەنگیەوە روبەروی چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی و دەرونی دەبنەوە، بەپێی توێژینەوەیەک %70ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو 18 ساڵەوەیە هەست بە دڵتەنگی دەکەن، دەتوانیت بە چەند هەنگاوێکی ئاسان دڵتەنگی لەناوبەریت.

یەکەم: بە شێوەیەکی نەرێنی بیرمەکەرەوە.

دوەم: برێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.

سێیەم: کەسێکی لێبوردە بە.

چوارەم: ببەخشە بێئەوەی چاوڕێی پاداشت بکەیت.

پێنجەم: هەوڵبدە هاوڕێیەکی باش بیت.

شەشەم: کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەربەرە.

حەوتەم: رۆژانە ئەنجامدانی وەرزش فەرامۆش مەکە.

هەشتەم: بە میهرەبانی مامەڵە بکە.

نۆیەم: کاتێکی زیاتر بۆ نوستن تەرخان بکە بۆ ئەوەی مێشکت ئارامم ببێتەوە.

دەیەم: هەمیشە کەسێکی سوپاسگوزاربە بۆ ئەو شتانەی بەدەستی دەهێنیت یان لەدەستی دەدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 17075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP