لە کاتی بینینی دایک و باوکی هاوسەرەکەت ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە


خەندان لایف

کاتێک بڕیاری هاوسەرگیری دەدەیت دەبێت بە هەمان شێوەی هاوسەرەکەت دایک و باوکی هاوسەرەکەشت قبوڵ بکەیت و رێزیان لێبگریت، بە تایبەتی کاتێک سەردانیان دەکەیت دەبێت لە ئەنجامدانی ئەم هەڵانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: هەوڵمەدە خۆت لە هاوسەرەکەت نزیک بکەیتەوە وەکو ئەوەی دەستی بگریت ئەو کاتەی سەردانی دایک و باوکی هاوسەرەکەت دەکەیت، ئەگەر دەتەوێت خۆشەویستی خۆت بسەلمینیت رێگای دیکە بەکاربهێنە.

دوەم: بە خراپە باسی هاوسەرەکەت مەکە، ئەگەر کێشەیەکتان لەنێواندا هەیە یان رەفتاریکی هاوسەرەکەت بەدڵ نیە راستەوخۆ بە هاوسەرەکەت بڵێ، پێویست ناکات بە خراپە لای دایک و باوکی باسی بکەیت.

سێیەم: هەرگیز درۆ مەکە بۆ ئەوەی خۆت بە باشی دەربخەیت، رەنگە لەو کاتەدا دایک و باوکی هاوسەرەکەت بڕوات پێ بکەن بەڵام وات لێدەکات هاوسەرەکەت تۆی لەپێش چاو بکەوێت.

چوارەم: بە بەردەوامی مۆبایل بەکارمەهێنە، بۆ کاتی پێویستی ئاساییە بەکاری بهێنیت بەڵام پێویست ناکات بەردەوام بەکاری بهێنیت لەبەردەمی ئەواندا.

پێنجەم: دایک و باوکی هاوسەرەکەت بێگومان بیرکردنەوەیان جیاوازی دەبێت لەگەڵ تۆدا و ئەزمونی زیاتریان هەیە، بۆیە کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکەیت پێداگیری مەکە لەسەر وشەکانت و تەنها بیرکردنەوەی خۆت بەراستی دامەنێ.

شەشەم: رێگە مەدە تەنها ئەوان کاری ناوماڵ بکەن، ئەگەر بۆ سەردان یان بۆ نان خواردن دەڕۆیت هاوکاریان بکە لە کاروبارەکان.

حەوتەم: تەنها باسی خۆت و خێزانەکەت مەکە، تەنها ئەگەر ئەوەی خۆیان پرسیاری دەربارە بکەن.

هەشتەم: لەسەر هەمو بابەتێک قسە مەکە،کاتێک سەردانیان دەکەیت و ئەوان دەربارەی کێشە تایبەتیەکانیان قسە دەکەن پێویستە بە بێدەنگی بمێنیتەوە.

نۆیەم: ئەو جلانەی دەیپۆشیت با جلوبەرگی شیاو و گونجاوبن.

 

ئه‌م بابه‌ته 36261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP