زە رۆک ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خەندان لایف

زە رۆک هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ "لاورین هاشیان"ی تەمەن 35 ساڵ کرد.

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی "دوێین جۆنسن" ناسراو بە "زە رۆک" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە لە رۆژی هاوسەرگیریان، ئاهەنگەکەیان لە هاوایی بەڕیوە چو.

دوێن جۆنسن دۆگلاس لە ساڵی 1972 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بوە، نازناوی زە رۆکی پێبەخشراوە ئەو کاتەی کە یاریزانی زۆرانبازی بوە، ئەگەر چی سەرەتا لە جیهانی زۆرانبازی ناوبانگی دەرکرد بەڵام دواتر چوە بواری سینەماوە، لە چەندین فیلمی سینەمایی رۆڵی سەرەکی گێڕا.

 

ئه‌م بابه‌ته 22076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP