ئایا گێزەر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە تاریکیدا ببینیت؟

خەندان لایف

 

گێزەر یارمەتیدەر نیە بۆ ئەوەی لە تاریکیدا ببینیت تەنها یارمەتی پاراستنی چاوەکان دەدات لە شەوکوێری.

ئەم بیرۆکەیە لەوەوە هاتوە کە ساڵی 1939 فەرەنسا و بریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا کەوتنە جەنگەوە، سوپای بریتانیا دەترسان لەوەی لە شەودا لەلایەن ئەڵمانیاوە هێرش بکرێتە سەریان لەبەر ئەوە گێزەریان دەخوارد بۆ ئەوەی لە تاریکیدا بیناییان بەهێز ببێت.

لە روی زانستیەوە بەهۆی ئەو مادە خۆراکیانەی لە گێزەردا هەیە ئەنزیمەکانی جەستە دەگۆرێت بۆ "بێتا کارۆتین" کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی چاوەکان دەدات.

هەروەها گێزەر بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A،  یارمەتی بەهێزبونی خانەکانی چاو دەدات بۆ ئەوەی لە روناکی کەمدا ببینیت، بەڵام لە تاریکیدا یارمەتیدەر نیە بۆ ئەوەی ببینیت، تەنها رێگری دەکات لەتوشبون بە شەوکوێری چونکە بە بێ خواردنی ڤیتامین A چاوەکان توشی شەوکوێری دەبن.

 

ئه‌م بابه‌ته 6729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP