بۆ خانمان.. لە رۆژی ئاهەنگەکەتدا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە


خەندان لایف

رۆژی بوکێنی یەکێکە لە گرنگترین رۆژەکان لەلای خانمان، هەوڵ دەدەن بە جوانترن شێوە دەربکەون، لەو رۆژەدا سەرنجی هەمو کەسێک لەسەر بوکە، بۆیە پێویست دەکات هەندێک هەڵە هەیە لێی دوربکەونەوە بۆ ئەوەی ئەو رۆژەیان لێتێک نەچێت، ماڵپەری yawmiyati ئەو هەڵانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: لە کۆتایی ماکیاژکردنەکەتدا لەبیرت بێت کە سپرای ماکیاژکردن لە کۆتاییدا بەکاربهێنیت، ئەو رۆژە زۆر ماندودەبێت و بەتایبەت لە گەرمای هاویندا توشی ئارەقکردنەوە دەبیت، بۆیە گرنگە ئەو سپرایە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ماکیاژەکەت تێکنەچێت.

دوەم: بەهیچ شێوەیەک لەو رۆژەدا قژت مەبرە، هەندێک کات گۆرانکاری پێویستە و وادەکات جوانتر دەربکەوێت بەڵام هەندێک کات ئەو گۆرانکاریە بەو شێوەیە نابێت کە خۆت دەتەوێت، ئەمەش وادەکات ئەو رۆژەت لێتێکبچێت.

سێیەم: دوربکەوە لەوەی گۆرانکاری لە رەنگی قژتدا بکەیت، جا لەو رۆژەدا بێت یان هەفتەیەک پێش ئەو رۆژە، چونکە رەنگی قژ کاتی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی لەسەر قژت بوەستێت و لەگەڵ روخسارتدا بگونجێت.

چوارەم: لە رۆژی ئاهەنگەکەت بە هیچ شێوەیەک تەقشیر بۆ پێستت مەکە، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر روخسارت و ماکیاژەکەت.

پێنجەم: بە وریایی ئەو کرێمە بەکاربهێنە کە دەیدەیت لە روخسارت، هەوڵبدە ئەو کرێمە بەکاربهێنەرەوە کە پێشتر تاقیتکردۆتەوە، چونکە بەکارهێنانی کرێمی نوێ لەو رۆژەدا رەنگە توشی هەستیاریت بکات و کاریگەری نەرێنی دەبێت. 

 

ئه‌م بابه‌ته 9828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP