لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4

بەهۆی تواناکانی خۆتەوە سەرکەوتنی گەورە چاوەڕێت دەکات و چاوەڕوانی داهاتویەکی پرشنگدار بکە، متمانەت بە خۆت هەبێت هەمیشە، چالاککردنی پەیوەندییەکانت لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە، دەبێتەهۆی ئەوەی پێگەیەکی بەرزتر هەبێت، بەتایبەت ئەگەر هەوڵبدەیت ئاستی رۆشنبیریت زیاتر بکەیت، ئەگەر هەست ئەکەیت بە پێی پێویست پارەت لەبەردەست نیە ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لە پیشەیەک بکەیتەوە.

گا 20\4 - 20\5

هەنگاوی گەورە دەنێیت و کارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، بەتایبەت ئەگەر بەسەر بەربەستەکاندا زاڵبیت، پەیوەندیت لەگەل خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت باش دەبێت و زیاتر متمانە بەیەک دەکەن، وازبهێنە لەوەی کەسانی دیکە چۆن بیر دەکەنەوە، کاتی ئەوەیە بونی خۆت بسەلمێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6
لە کارەکەت لەگەڵ هەمو بۆچونە جیاوازەکان گفتوگۆ دەکەیت و رێککەوتنتان دەبێت، بایەخدان بە ژیانی کۆمەڵایەتی و تێکەڵاوبون گرنگە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانت باشتربێت، ئەمرۆ کاتی ئەوەی هەندێک ئەوەیە هەندێک گۆرانکاری ئەنجام بدەیت و لە رۆتین دوربکەویتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کارەکان باشتر دەبێت و روبەرووی کێشەکان دەبیتەوە، بەڵام دەبێت بە ئاگابیت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان باشتر بێت و داهاتویەکی پرشنگدارتان هەبێت، بەهۆی سەرقاڵیتەوە ژیانی تایبەتیت فەرامۆشکردوە پێویست دەکات هەندێک کاتی بۆ تەرخان بکەیت..

شێر 23\7 - 22\8
گرنگە هەوڵبدەیت پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک بکەیت، چونکە گومان زیانی هەیە، پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ لە ژیانت سەرهەڵدەدات، ئەگەر هیچ پەیوەندییەک بونی نەبێت، ئەمرۆ رۆژێکی مەزن دەبێت بۆتۆ و خێزانەکەت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلانەکانت بە خێزانەکەت بڵێیت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەروی ماددی و مەعنەوییەوە هەنگاوی گەورە دەنێیت لە ئاستی کارەکەت، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رێکیدەخەیتەوە، رەنگە ئاشنای هاوڕێیەکی نوێ بیت و دواتر ئەو پەیوەندییە بگۆڕیت بۆ سۆزداری، ئەمرۆ هەندێک بەتاڵت دەبێت دەتوانیت بەو شتەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت کە ئارەزوت لێیەتی وەکە وێنەکێشان، گۆرانی وتن یان هەرشتێکی دیکە کە دەتەوێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەنگاوی باش دەنێیت و بەرپرسەکانت سەرسام دەکەیت و لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا دەبیت، پەیوەندییەکانت لە ئێستادا زۆرباش نییە، ئەمەش مانای ئەوەنییە کە بۆ هەمیشە بەوجۆرە دەبێت، پەیوەندی بە داهاتوەوە نییە و دەبێت هەوڵی گۆڕانکاری بدەیت، پێویستە خۆت بە هەندێک یاری کات بەسەربردنەوە سەرقاڵ بکەیت بۆ ئەوەی لە سترێس رزگارت بێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت و هاوڕێی نوێ دەناسیت، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر کارەکەت و دەرگاکان بە روتدا دەکرێتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەهێز دەبێت و ئاسودە دەبیت، ئەم چەند رۆژە بە هێواشی کارەکانت دەکرد هەربۆیە کارێکی زۆر بەسەرتدا کەڵەکەبوە، ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت دەبێت بۆ ئەوەی هەمو کارەکانت تەواو بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەوڵبدە دادپەروەربیت لە بڕیارەکانتدا و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەت و روداوەکان، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە دڵنیای و ئارامی دەکەیت، باشترە هەمیشە بایەخ بە خۆت بدەیت، ئەگەر رێگری هەیە لەبەردەم گەیشتن بە ئامانجەکەت باشترە هەنگاوی نوێتر تاقیبکەیتەوە بۆ گەیشتن پێی.

گیسک 22\12 - 19\1 
ئەمڕۆ گۆڕانکاری رودەدات و هەڵەکان دەتوانیت راست بکەیتەوە، بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت، کەسێک هەوڵدەدات پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێکبدات و ناکۆکی دروست بکات، دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، لەم دو هەفتەیەدا خواردنەکانت بە پێی پێویست تەندروست نەبوە، پێویست دەکات گرنگی بە خواردنی میوەکان بدەیت، هەروەها پێویستت بە خەوی زیاتر هەیە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەرگیز لایەنی ماددی فەرامۆش مەکە، چونکە کاریگەری لەسەر کاروپیشەکەت هەیە و دەبێت بزانیت چۆن بەرەوپێش دەچیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە ئەوەی گرنگی بە خۆت بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کارکردن و ماندوبون، وادەکات سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، بەتایبەت نزیکبونەوە لە خەونەکانت، پێویستە هەولبدەیت چارەسەری کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکەیت، رێگانەدەیت ئاڵۆز بێت، دوربکەوە لە خواردنی شیرینی و گۆشت، ئەم ماوەیە گرنگی بە خۆراکە روەکیەکان بدە.

ئه‌م بابه‌ته 55235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP