ئەلیسا وازھێنانی خۆی لە کاری ھونەری راگەیاند


خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی "ئەلیسا" وازھێنانی خۆی لە کاری ھونەری راگەیاند.

ئەلیسا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا رایگەیاند "لە ئێستادا ئەلبومە نوێیەکەم بە خۆشەویستی و سۆزێکی زۆرەوە ئامادە دەکەم، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ئەمە دواین ئەلبوممە لە ژیانی ھونەریمدا".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەمە بە دڵێکی توندەوە رادەگەیەنم، گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی ناتوانم درێژە بە کارێک بدەم کە ھاوشێوەی مافیایە، ناتوانم ھیچ کارێکی دیکە بەرھەمبھێنم".

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1972، خەڵکی لوبنانە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، یەکێکە لە سەرکەوتوترین خانمە گۆرانیبێژەکان خاوەنی زیاتر لە 10 ئەلبومی گۆرانیە.

ئه‌م بابه‌ته 17801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP