ئەو خۆراکانەی یارمەتی بەرزبونی باڵا دەدات


خەندان لایف

بەرزی باڵا زۆرجار پەیوەندی بە جیناتی کەسەکەوە هەیە، بەڵام هەندێک کات خۆراک یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ بەرزبونی باڵا، بەسودتر دەبێت ئەگەر کەسەکە لە تەمەنی مندأاڵی یان هەرزەکاری بیخوات، هەندێک خۆراک هەیە دەبێتە هۆی چالاکبونی هۆڕمۆنی (HGH) دەدان کە بەرپرسە لە گەشەکردنی مرۆڤ و یارمەتی بەرزبونی باڵایان دەدات، ماڵپەری foodeatsafe ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە.

یەکەم: ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە میلاتۆنین وەکو ئەنەناس، گەنمەشامی، ترێ، زەیتون، برۆکلی، گوێز، گوڵەبەرۆژە.

دوەم: پرۆتین یارمەتی بەهێزبونی ئێسکەکان دەدات، لە مریشک، هێلکە، گوێزی هندیدا هەیە.

سێیەم: ڤیتامین D، دەتوانیت بڕیکی زۆرت دەست بکەوێت لە چونە بە خۆر، هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە بە ڤیتامین D وەکو ماسی تونە، سەلەمون، هێلکە، بەرهەمە سپیایەکان.

چوارەم: کالسیۆم کاریگەری بەهیزی لەسەر بەرزبونی باڵا، بەهێزبونی ئێسک، پاراستنی تەندروستی ددانەکان، دەتوانین برێکی زۆرت لە شیر، چەرەسات، پاقلەمەنیەکان دەست بکەوێت.

پێنجەم: مەگنسیۆم، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن پێی وەکو، شوکولاتەی رەش، ئەڤۆکادۆ، سەلەمون.

شەشەم: زەیتی گوێزی هندی جگە لەوەی یارمەتی بەزبونی باڵا دەدات دەبێتە هۆی دابەزینی کێش و توانەوەی چەوری.

حەوتەم: ڤیتامین C  زیاتر لە پرتەقاڵ، کێوی، شوتی، شیلکدا دەستدەکەوێت.

هەشتەم: ئاسن، یارمەتی جەستە دەدات برێکی زۆرتر لە ئۆکسجین بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی باڵات بەرزتر بێت پێویستە برێکی زۆر لە ئۆکسجین بەدەستبهێنیت، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن وەکو سپێناغ، جگەر، گۆشتی سور.

 

ئه‌م بابه‌ته 62662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP