ئەم هەشت کەسە نابێت هێلکە بخۆن

خەندان لایف

هێلکە یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، زۆرینەی مادە خۆراکیە بەسودەکان لەخۆدەگرێت، بەڵام هەندێک کەس کە کێشەی تەندروستیان هەیە باشترە لە خواردنی دوربکەونەوە لە پێناو پاراستنی تەندروستیان.

یەکەم: ئەوانەی جگەریان باش کارناکات.

دوەم: ئەو کەسانەی بەردی زراویان هەیە.

سێیەم: ئەو کەسانەی بە خواردنی هێلکە هەستیارن.

چوارەم: ئەو کەسانەی ئاستی رێژەی کۆلیسترۆلیان بەرزە پێویستە لەخواردنی زەردێنەی هێلکە دوربکەونەوە چونکە رێژەی کۆلیسترۆلی بەرزە.

پێنجەم: ئەو کەسانەی هەناسەتەنگی و رەبۆیان هەیە.

شەشەم: ئەو کەسانەی توشی تەسکبونەوەو گیرانی بۆریەکانی دڵ هاتون.

حەوتەم: ئەو کەسانەی گورچیلەیان توشی هەوکردن بوە، یان بەردیان هەیە.

هەشتەم: ئەو کەسانەی کێشە لە میزڵدانیان هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 52650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP