مەلا هەڵۆ سەردانی ماڵی ماریا هەورامی کرد


خەندان لایف

مامۆستای ئاینی "هەڵۆ حەمە رەشید" رایگەیاند کە سەردانی ماڵی ماریای کردوە و کۆتایی بە بابەتەکە هاتوە.

مەلا هەڵۆ لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڤیدیۆیەکی راستەوخۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بەمەستی کۆتاییهێنان بەو کێشانەی کە رویدابو سەردانی ماڵی خانمە هونەرمەند "ماریا هەورامی" کردوە و پێشوازیەکی تایبەتی لێکراوە لەلایەن خانەوادەی ماریاوە، دەڵێت "پەشیمانم لەو قسە نەشیاوەی کە کردم".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەمو کەس هەڵە دەکات، شتی لەو شێوەیە دوبارە نابێتەوە، لە داهاتودا بنەماڵەی ماریا پەیامی خۆیان دەربارەی ئەو بابەتە بڵاودەکەنەوە.

لە 10ی ئەم مانگە "ماریا هەورامی" نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، چەندین کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

 لە ناویاندا تۆمارێکی دەنگی مامۆستای ئاینی "هەڵۆ حەمە رەشید" بە کە چەند وشەیەکی نەشیاوی بەرامبەر ماریا بەکارهێنا، بەڵام دواتر داوای لێبوردنی کرد و پەشیمانی خۆی دەربری.

ئه‌م بابه‌ته 24646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP