بۆ کوڕان.. ئەتەکیەتی گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت

خەندان لایف

ئەتەکیەت هەمو کایەکانی ژیان دەگرێتەوە، تەنانەت لە خۆشەویستیدا بە هەمان شێوە هەندێک یاسای ئەتەکیەت هەیە کە پێویستە لە کاتی هەبونی پەیوەندی خۆشەویستیدا جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی بەردەوامی بە پەیوەندیەکەتان بدەیت، کوران پێویستە لە کاتی گفتوگۆکردن ئەم ئەتەکیەتانە پەیرەوبکەن.

یەکەم: ئەگەر سەرەتای یەکترناسینتان بو زۆر پرسیار دەربارەی خێزانەکەی مەکە، رێگە بدە بە پێی تێپەربونی کات بەیەکتر ئاشنا ببن.

دوەم: هەوڵمەدە زۆر لێی نزیک ببیتەوەو هەمو شتێکی ئەو بە موڵکی خۆت دامەنێ، سنوری خۆت بزانە.

سێیەم: لە سەرەتادا زۆر پرسیاری تایبەت بەخۆی و تەندروستی کەسەکە مەکە.

چوارەم: هەرگیز دەنگی بەسەردا بەرزمەکەرەوە.

پێنجەم: گرنگ نیە چەندێک توڕەیت، ئەرگیز وشەی نەشیاوی بەرامبەر بەکارمەهێنە.

شەشەم: کاتێک پێشنیاری چونەدەرەوە دەکەن، رای بەرامبەرەکەت وەربگرە و قسەی خۆت زاڵ مەکە.

حەوتەم: ئەگەر هیچ بۆنەیەکی دیاریکراو بونی نەبو ئەوا دیاری بۆمەکرە، چونکە وادەردەکەوێت کە بتەوێت خۆشەویستەکەت بکڕیت.

هەشتەم: هەرگیز داوای وێنەی تایبەتی لێمەکە ئەگەر کەسەکە رەزامەندی لەسەر نەبێت.

نۆیەم: کەسێکی بیرفراوان بە، تایبەتمەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بۆ کەسانی دیکە باس مەکە.

دەیەم: هەمیشە رێزی لێبگرە، پێویست ناکات هەموکات بە شێوەیەکی رۆمانسیانە قسەی لەگەڵ بکەیت، کاتێک بارودۆخەکە جدی بو بە جدی وەڵامی بدەرەوە.

یانزەیەم: کاتێک قسەی بۆدەکەیت بە سەرسورمانەوە تەماشای مەکە، چونکە بەرامبەرەکەت توشی شەرمەزاری دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP