لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەهۆی هەندێک ناکۆکیەوە لەناو دەزگای کارەکەت، توشی کەمێک دڵەڕاوکێ دەبیت، هەوڵبدە کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت چارەسەری بکە و کاتێکی ئاسودە پێکەوە بەسەربەرن، ئەمڕۆ حەز بە شەڕ و ململانێ ناکەیت ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
بەهۆی ناکۆکی نێوانی هاوپیشەکانت کەمێک کەش و بارودۆخی کارکردن ئاڵۆز دەبێت لە دەزگاکەت، باشترە هەمو هەوڵێک بدەیت لەپێناو شکاندنی رۆتین لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، کارەکانی ئەمڕۆت بە پلان رێکبخە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمڕۆدا کارەکان بەسەرتدا کەڵەکەنەبن.

دوانە 21\5 - 20\6
هەمیشە تواناکانت کۆدەکەیتەوە و لە شوێنی گونجاودا بەکاریدەبەیت، متمانەیەکی زۆری پێت هەیە خۆشەویستەکەت، ئەمەش باشترین هاوکاریە بۆ ئەوەی لە پەیوەندی سۆزداریتدا سەرکەوتو بیت، ئەمڕۆ کەسانێک هەوڵ دەدەن داوای یارمەتیت لێبکەن لەروی دەرونیەوە، هەوڵبدە بە رێگایەکی راست ئاراستەیان بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەل و چانسی گەورە چاوەڕێت دەکات و ئامادەبە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆشەویستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان قوڵتر بێتەوە، ئەمڕۆ بەخت یاوەرت دەبێت، کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانت.

شێر 23\7 - 22\8
رێگامەدە هەموو گرفتێک سەرقاڵ بکات لە کارەکەت وهەوڵبدە هەمیشە بەردەوام بیت و باشترین پێشکەش بکەیت، خۆشەویستەکەت ئەمڕۆ پلان و هەنگاوی نوێ دەنێت لەپێناو داهاتوی پەیوەندی سۆزداریتان، ئەمڕۆ سەرنج بکەرە سەر ماڵەکەت و خێزانەکەت، کاتیان بۆ تەرخان بکە.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە بەپەرۆشەوە هەوڵبدەیت کاتێک پرۆژەیەکی نوێ دێتەبەردەمت، بەڵام هەمیشە وریا و بە ئاگابە، کەسانی نوێ دەناسیت لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە، سەرسام مەبە ئەگەر پلەت بەرزکرایەوە و هاوتای کەسانی پرۆفیشناڵ کرایت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کار و ئەرکی گرنگ پێ دەسپێردرێت و پشودان کەمدەبێتەوە، هەندێک ناکۆکی لەنێوانی تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات و پێویستە چارەسەری بکەیت، ئەمڕۆ بیرکردنەوەت لەگەڵ کەسانێک ناگونجێت هەوڵبدە نەبێتە هۆی ململانێ لەنێوانتان.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێویستە کارەکانت بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی لەگەڵ روداوی لەناکاو توشی گرفت نەبیت، لێبوردنی خۆشەویستەکەت باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێن، ئەگەر کەسانێک گألتەیان بە بیرۆکەکانت کرد هەوڵبدە بەهێزبیت و رێگەمەدە قسەکانیان بتروخێنێت.

کەوان 22\11 - 21\12
بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکەیت کە کێشە تایبەتیەکانت لە کار و پیشەکەت بەدور بگریت و رێگانەدەیت کاریگەری نەرێنی هەبێت، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت جێگیر دەبێت و داهاتویەکەی باش چاوەڕێت دەکات، کەسانێک هەوڵ دەدەن دەست وەربدەنە ژیانی تایبەتیتەوە بۆیە وریابە.

گیسک 22\12 - 19\1 
روبەروی هەندێک کێشە دەبیتەوە و پێویستە زۆر بە ئاگابیت و بە وریاییەوە کاربکەیت، رەنگە پەیوەندی سۆزداری نوێ دروست بکەیت، ئەگەر کەس لە ژیانی تۆدا بونی نەبێت، هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە، ئەگەر هەستت بە ناجێگێری تەندروستیت کرد پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
زۆری کێشەکانی کار و پیشەکەت روبەروی ماندوبون و خەمۆکیت دەکات، متمانەت بە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت هەبێت و پێویستی بە پشتیوانی تۆ هەیە، ئەم ماوەیە خەرجیەکانت زیاد لە پێویستبوە پێویستە ئاگاداری لایەنی داراییت بیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەمو هەولێک بدە بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدیبهێنیت و پلانی نوی دابنێیت و بەشێوەیەکی رێکخراو کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئارامی و دڵنیای دەکەیت، ئەو شتەی بۆماوەیەکی زۆرە لە پێناوی دەجەنگیت ئێستا کاتی ئەوەیە بە دەستی بهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 52350 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP