بە دارچینی سپیبونی تاڵەکانی قژت چارەسەربکە


خەندان لایف

سپی بونی قژ یەکێکە لەو کێشانەی کە خانمان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن، زۆرجار کەسەکە لەگەڵ ئەوەی تەمەنێکی کەمی هەیە بەڵام دوچاری ئەم کێشەیە دەبێتەوە، ماڵپەری layalina هۆکارەکانی سپیبونی قژ و شێوازی چارەسەرکردنی خستوەتەرو بە بەکارهێنانی دارچینی.

هۆکارەکانی سپیبونی قژ:
یەکەم: جگەرەکێشان.
دوەم: هەبونی کێشە لە غودە.
سێیەم: بۆماوەیی لە باوانەوە.
چوارەم: کەمی ڤیتامین A, B12.
پێنجەم: هەبونی سترێس و قەلەقی بە بەردەوامی.
شەشەم: لاوازی سیستمی بەرگری لەش.

سودەکانی دارچینی بۆ قژ:

دارچینی سودێکی زۆر بە قژ دەگەیەنێت، بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا هەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر قژ دەبێت، دەبێتە هۆی زو درێژبونەوەی قژ،یارمەتی هەناسەدانی پێستی سەر دەدات.

شێوازی بەکارهێنانی:
2 کەوچک زەیتی زەیتون
1 کوپ هەنگوین
3 کەوچک هاڕراوی دارچینی
1 کوپ ئاو

- لە قاپێکدا ئاو، هەنگوین، زەیتی زەیتون لەگەڵ دارچینیەکە بە باشی تێکەڵ بکە.
- تێکەڵەکە بدە لە قژت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر
- باشترە ئەو کەسانە بەکاری نەهێنن کە قژیان بۆیە کراوە.
- مانگی جارێک دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەنجامێکی باشی هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 25620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP