لەبەر ساندویچێک کوشتیان

خەندان لایف

شاگردێک لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی پیتزا لە نزیک شاری پاریس لەلایەن کڕیارێکەوە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری independentی بریتانی ئێوارەی رۆژی هەینی شاگردێکی تەمەن 28 ساڵان لەلایەن یەکێک لە کڕیارەکانەوە کوژرا دوای ئەوەی کڕیارەکە توڕەببو بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیدا مایەوە، تەقەی لە شاگردەکە کرد.

لەگەڵ ئەوەی ئەمبولانس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی روداوەکە بۆ ئەوەی ژیانی شاگردەکە رزگاربکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی گولەکە ئاراستەی شانی کرابو راستەوخۆ لە کاتی روداوەکە ژیانی لەدەست دا.