هۆکار و نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D


خەندان لایف

ڤیتامین D کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر چەندین سیستمی لەشدا، جیا لە ڤیتامینەکانی تر، ڤیتامین D وەک هۆڕمۆنێک کاردەکات و هەمو خانەیەکی جەستە وەرگرێکی بۆی هەیە، جەستە ئەم ڤیتامینە لە کۆلیسترۆلەوە دروست دەکات کاتێک پێستت بەر تیشکی خۆر دەکەوێت، لێرەدا و هۆکار و نیشانەکانی دەخەینە رو.

هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین D:
یەکەم: نەخواردنی زۆری ماسی و بەرهەمە سپیاییەکان.
دوەم: بەردەوام بەکارهێنانی دژەخۆر لەکاتی چونەدەرەوە.
سێیەم: مانەوە لە ژورەوە.
چوارەم: قەڵەوی و کێشی زیاد.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D:
یەکەم: زۆر نەخۆش کەوتن (لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش).
دوەم: زۆر ماندوبون و بێهێزی.
سێیەم: ئازاری ئێسک و بەشی خوارەوەی پشت.
چوارەم: خەمۆکی.
پێنجەم: هێواش سارێژبونی برین.
شەشەم: کەمبونی چڕی ئێسک.
حەوتەم: هەڵوەرینی قژ.
هەشتەم: ئازاری ماسولکە.

باشترین خۆراکەکان:

- ماسی.
- پەنیر.
- هێلکە.
- بەرهەمە سپیاییەکان.
- قارچک.
- پرتەقاڵ.
- جگەری گا.
- شۆفان.

ئه‌م بابه‌ته 27238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP